بڵاوکراوەتەوە لە: 03-12-2023

زانکۆی هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆ

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/١٢/٣ لە مەراسیمێکدا بەڕێز پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوێنەری دامەزراوەی(MED)و  بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کاری زانکۆی هەڵەبجە، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ کە بەشداربوون لە کۆکردنەوەی داتاو زانیاری لەسەر ناوچە کشتوکاڵی و گەشتیارەکانی پارێزگای هەڵەبجە.
لە سەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی خوێندکارانی کردو ڕایگەیاند کە جێگەی شانازین لە پرۆسەیەکی گرنگدا بەشداریان کردووە،هەروەها سوپاسی دامەزراوەی(MED)ی کرد کە هاوکاری ئەم پرۆسەیە بوون و هیوای خواست لە داهاتودا کاری زانستی و ئەکادیمی زیاتر پێکەوە بکەن.

chevron-down