بڵاوکراوەتەوە لە: 03-12-2023

زانکۆی هەڵەبجە، لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی هەڵەبجە کرا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ئەمڕۆ یەكشەمە ٢٠٢٣/١٢/٣،لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، ئاڵوگۆڕ لە پۆستی ڕاگری کۆلێجی زانستەمۆڤاییەتیەکان و کۆلێجی یاساو کارگێڕیدا کرا
بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشی کولێجەکان، لە رێورەسمێكدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان کرا، كە تێدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.نەریمان عبدللە علی وەک ڕاگری کۆلێج دەستی لە کارترازاند و د.شوان نوری عبداللە وەک ڕاگری نوێی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان دەستبەکاربوو، پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سیروان حامد احمد وەک ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی دەستی لە کارترازاند و د.ئاوارە حسین احمد وەک ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی بە وەکالەت دەستبەکار بوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان حامد سەرەڕای کارەکەی وەک یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی ماوەی ساڵێکە ئەرکی راگری کۆلێجی یاساو کارگێڕیشی پێ سپێررا بوو ئەمرۆ ئەرکی ڕاگری کۆلێجی ڕادەست کرد.
سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە دەستخۆشی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.نەریمان عبداللە علی کرد، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا بە لە خۆبردوییەوە كارەكانی بە سەركەوتوویی ئەنجامداوە، هەروەها پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.سیروان حامد احمد بۆ دەستبەكاربوونی لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری کارگێڕی و دارایی و د.شوان نوری وەک ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان و د.ئاوارە حسین وەک ڕاگری کۆلێجی یاساو کارگێڕی بە وەکالەت کرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا.

chevron-down