بڵاوکراوەتەوە لە: 02-12-2023

مامۆستایەکی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە درێژەی کاروچالاکییەکانیاندا (د. زانا باقی نجم الدین) مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە لە (پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ووڵاتانی دەوروبەری دەریای ناوەراست بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان5th International Pedia Mediterranea Conference in collaboration with Istinye University) بەشداردەبێت کە لە ڕێکەوتی ١٤ بۆ ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٣ کە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی ئیستینییەوە ئەنجام دەدرێت.
کۆنفرانسەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت بە بەشداری چەندین پسپۆڕی جیهانی لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە بەشدار دەبن لەوانە سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکانی منداڵانی جیهانی و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان و چەندین کەسایەتی زانستی، ئەکادیمی و توێژەری نێودەوڵەتی.
لەم کۆنفرانسەدا ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست بەشدارن، لەناویاندا زانکۆکانی عێراق و تورکیا و …. زانکۆی هەڵەبجە یەکێکە لە بەشداربوو و پشتیوانانی کۆنفڕانسەکە. بەڕێز (د. زانا باقی نەجمەدین) بە نوێنەرایەتی زانکۆی هەڵەبجە بەشدار دەبێت لە کۆنفڕانسەکەدا. هەروەها زانکۆی هەڵەبجە وەک پاڵپشتیکاری کۆنفڕانسەکە ناسێنراوە.

لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک توێژینەوە و دەرەنجامی نوێ دەخرێنە ڕوو هەروەها کۆمەڵێک ڕاسپاردەی نوێ لە بواری نەخۆشیەکانی منداڵاندا پێشکەش دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر کۆنفرانسەکە کلیک لەم بەستەرە بکەن: https://ipmc2023.org/

Img 20231202 183206 305

Img 20231202 183206 078

 

chevron-down