بڵاوکراوەتەوە لە: 30-11-2023

ڕۆژی پێنجەمی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١١/٣٠بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو نوێنەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکاران، چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون.
سەرەتا پێشانگای هونەری (سیمپۆزیۆمی هونەری ئاشتی) لەلایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆوە کرایەوەو تەواوی ئامادەبووان لە تابلۆ هونەریەکان تێڕامان و گوزارشتەکانی ئاشتییان لەلایەن هونەرمەندانەوە پێ ئاشنا کرا، ڕۆڵی تابلۆ هونەریەکان لە نیشاندانی ئاشتی و کۆکردنەوەی جیاوازییەکان لە پەیامی هونەریدا بەرجەستە کرد.
دواتر لە هۆڵی تایەر بەگی جاف خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندان و سەرپەرشتیارانی (سیمپۆزیۆمی هونەری ئاشتی).

دواتر ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆو بەڕێز سەرۆکی لیژنەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی)،لە وتەیەکدا بەڕێزسەرۆکی زانکۆ سوپاسی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەی کردو کاری پێکەوەیی نێوان زانکۆو ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەی بەرزنرخاندو بەو بۆنەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەلەبجەو ئومێدی سەرکەوتن و کاری پێکەوەی لەداهاتوودا خواست.
دواتر پانێڵێکی تایبەت بەناونیشانی (وەرزش وەک کاراکتەری ئاشتی هەمیشەیی) بەڕێوەچوو، تیایدا ڕۆڵی وەرزش لە بونیادنان و بەهێزکردنی پایەکانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی باس کران و گفتوگۆی زانستی لەبارەوە کرا.
بەم چالاکیەش کۆتایی هات بە چالاکیەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) چالاکی هاوبەشی زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات کە لە ماوەی هەفتەیەکدا زۆترین چالاکی زانستی و وەرزشی و هونەری بەڕێوەچوون٩.

Img 20231130 205419 721

Img 20231130 205420 015 Img 20231130 205420 072 Img 20231130 205419 976 Img 20231130 205420 216 Img 20231130 205419 902 Img 20231130 205420 378

chevron-down