بڵاوکراوەتەوە لە: 28-11-2023

سێهەم ڕۆژی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی١١ی٢٠٢٣، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و ئیداری پارێزگاو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکاران،لە یاریگای نێودەوڵەتی زانکۆی هەڵەبجە سێهەم ڕۆژی چالاکییەکانی هەفتەی (ئاشتی لە بابەتەوە بۆ پێویستی)زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هەستان بە ئەنجامدانی ڕاکردنی ماوە درێژی نێودەوڵەتی ئاشتی بەبەشداری وەرزشوانانی ناوخۆیی و دەرەوەی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە.
ماوەی ڕاکردنەکە لە شارۆچکەی سیروان بۆ یاریگای نێودەوڵەتی هەڵەبجە بوو،لە کۆتایی چالاکییەکەدا لە لایەن به‌ڕێزان (پ.د. مهاباد كامل عەبدوڵا)سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو(مەریوان وەهبی) سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەو ئامادەبووانەوە بەشداربووانی سەرکەوتوو خەڵات کران.

chevron-down