بڵاوکراوەتەوە لە: 27-11-2023

سەنتەری سید فاوندەیشن بەهەماهەنگی زانکۆی هەڵەبجە سیمیناری هۆشیاری سەبارەت بە توندوتیژی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ۲٧ی ۱۱ی ۲۰۲۳ لەهۆڵی د. مستەفا زەڵمی لەچوارچێوەی کارو چالاکیەکانی شانزە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی سەنتەری سید فاوندەیشن و زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و خاتوو تانیا جێگری سەرۆکی دەزگای سید و ژمارەیەک لە خوێندکاران سیمیناری بەرزکردنەوەی هۆشیاری سەبارەت بە توندوتیژی ئەلیکترۆنی ئەنجامدا .
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بە ئامارە مەترسیدارەکانی بەرزبوونەوەی توندوتیژی ئەلیکترۆنی کردو نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بڵاوبوونەوەی گرتە و ڤیدیۆ نەشیاوەکان و نامۆ بە کۆمەڵگا لە سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ، وە داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەشێکە لە ئاسایشی نەتەوەییمان و ڕێگا نەدرێت چیتر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئاسایشی کۆمەڵگاکەمان تێکبدات .
دواتر تانیا خان ووتاری دەزگای سیدی خوێندەوە . پاشان لەلایەن خاتوو ئاریان حکیم ئاسانکارو پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە دەزگای سید سیمینارەکە پێشکەشکرا .
سەرەتا چەمکی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی و توندوتیژی ئەلیکترۆنی و جۆرەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی ڕوونکردەوە .
پاش نیشاندانی کورتە ڤیدۆیەک لەسەر جۆری توندوتیژی ئەلیکترۆنی ئاماژەی بە یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ۲۰۰٨ کرد لە ماددەی ۲ی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لە هەرێمی کوردستان .
بەشی دووەمی سیمینارەکە تایبەت بوو بە پاراستنی کەسایەتی و هەنگاوەکانی خۆپاراستن لە پێگە ئۆنلاینەکان ، لە کاتێکدا کەسێک ڕووبەڕووی توندوتیژی بوویەوە چۆن داوای هاکاری بکات و پارێزراوبێت لە تەشەنە نەکردن و وەستاندنی زیاتری توندوتیژیەکە .
لەکۆتاییدا پاڵپشتی و هاوکاری ڕێکخراوی سیدی دەربڕی بۆ هەرکەسێک کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە .

4v5a6678

4v5a6697

4v5a6699

4v5a6709

chevron-down