بڵاوکراوەتەوە لە: 27-11-2023

دووەم ڕۆژی چالاکیەکانی هەفتەی(ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی١١ی٢٠٢٣، دووەم ڕۆژی چالاکیەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) دەستیپێکرد.
چالاکیەکان بەچاودێرى سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، به‌ڕێز (پ.د. مهاباد كامل عەبدوڵا)، زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ و رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەو بەسپۆنسەری رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ و سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات، بەدروشمی ( ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستیی) بەمەبەستی بەهێزترکردنی ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لەهەڵەبجەدا، له‌ هەفتەی ئاشتیدا چەندین وۆرکشۆپی ناخۆیی و نێوەدەوڵەتی و چالاکی هونەری ئەنجام دەدات.
دووەم ڕۆژی چالاکیەکان بە پێشکەشکردنی (فیچەری پێکەوەژیان) دەستیپێکرد، پاشان مەریوان وەهبی، سەرۆکی ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لە وتەیەکدا چالاکیەکانی هەفتەی ئاشتی و ئامانجەکانی چالاکیەکانی خستەڕوو، ناوبراو سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەی کرد بۆ ئەنجامدان و بەدەمەوەهاتنی هەفتەی چالاکی ئاشتی، دواتر (فیچەری خاوەن پێداویستی تایبەت) نمایشکرا کە لێهاتوویەکانی کچێکی مێردمنداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت دەخاتەڕوو، کە لێهاتوویەکانی دەردەخست و توانیویەتی لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
پانێڵی دووەم ڕۆژ بەناونیشانی (پەروەردە یەکێکە لەکاریگەرترین ڕێگاکان بۆ ئاڕاستەکردنی کۆمەڵگە) دەستیپێکرد و هەریەک لە توێژەران: (د.نیاز محمد فتاح، دەرفەتەکانی جیهانگیری لەپەرەپێدانی پەروەردەو کلتوری پێکەوەژیان)، د.هۆشمەند عەتا (کاریگەری پەروەردە لەسەر فراوانکردنی پانتاییەکانی پێکەوەژیان و ئاشتی و کۆمەڵایەتی)، د.پیوتر سۆستۆوستکی لەڕێگەی زوومەوە (ڕۆڵی پەروەردە لە ڕووبەڕوبونەوەی زانیاری هەڵەدا) پێشکەشکرد، بەبەشداری و ڕاوسەرنجی ئامادەبووان چالاکیەکانی دووەم ڕۆژی هەفتەی ئاشتی کۆتایهات.

chevron-down