بڵاوکراوەتەوە لە: 27-11-2023

شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەشداری لە زنجیرە چالاكیی پڕۆژەی تیچەرز مۆد لە دوو زانكۆی ئەوروپی دەكەن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. هۆشمەن عطا محمود و د. نیاز  محمد فتاح و م.ى لاوکۆ  امیر محمد عزیز و م.ى ڕێناس وەلى مصطفى بەشداریان لە زنجیرەیەک چالاكیی پڕۆژەی تیچەرز مود کە بریتیبوون لە سەردانى مەیدانى و ۆرکشۆپ و ڕاهێنان لە دوو زانکۆى ئەوروپى کرد. چالاکى یەکەم سەردانێکى مەیدانى و ۆرکشۆپێکى لەخۆ گرتبوو لە زانکۆى  ئاڵتۆ دۆرۆ لە ووڵاتى پرتوگال  لە ڕۆژانی 13- ١٤/١١/٢٠٢٣ تایبەتبوو بە ( ڕێبازەكانی فێرکردن و فێربوونی چالاک: کەیسی ڕێبازەكانی وانەوتنەوە و فێربوون لەسەر بنەمای پڕۆژە و پۆلی هەڵگەراوە)    

Active Teaching and Learning Methodologies: The Case of Project- Based 

Learning Methodology and the Flipped Classroom 

سەباری ۆركشۆپ و دیبەتیتە تیۆرییەكان، بەشداربوانی زانكۆ كوردستانیەكان سەردانی مەیدانی قوتابخانەیەكی نمونەییان كرد لە شاری ڤێلا ڕیاڵ، لەوێدا هۆڵێكی تایبەت بە زانستی وانەوتنەوەی كرداریی سەردەمیانە ئامادەكرابوو بە ناوی (پۆلی سەدەی بیست و یەكەم)، كە ئەزمونێكی نوێیە لە قۆناغی سەرەتادایە و دەكرێت لە كوردستانیش سودی لێوەربگێرێت لە قوتابخانە بنەڕەتییەكان.

ئیڤێنتى دووەم کە دوو ڕۆژى خایاند بریتى بوو لە سەردانێکى مەیدانى و خولێکى ڕاهێنان لە ڕۆژانی 16 – 17/١١/٢٠٢٣تیایدا شاندەكە سەردانی زانكۆی گرانادایان كرد لە وڵاتی ئیسپانیا لە پڕۆگرامیكی چڕوپڕدا  کە بەناونیشانی ( كارامەییە نەرمەكان و بەڕیوەبردنی كەیسی خاوەن پێداویستی تایبەتەكان لە خوێندنی باڵادا )   

Soft Skills and Special Needs Management in Higher Education   

 گفتوگۆی هەندێك بابەت كرا.  پاش تەواو بوونی هەردوو چالاكیەكە گفتۆگۆی هەمەلایەنە دەربارەی بەراوردكاری ئەو پرسانە لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و زانكۆی میوان كرا، لەوبارەوە چەندین هەل و دەرفەت ڕەخسێنران بۆ كاركردنی هەمەلایەنە لە قۆناغەكانی ئایندەدا.

chevron-down