بڵاوکراوەتەوە لە: 26-11-2023

چالاکیەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) دەستیپێکرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی١١ی٢٠٢٣، بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجەو سەرۆکی زانکۆو ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئیداری پارێزگاو ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان و خوێندکاران و ڕۆشنبیران، یەکەم ڕۆژی چالاکیەکانی هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) دەستیپێکرد.
چالاکیەکان بەچاودێرى سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، به‌ڕێز (پ.د. مهاباد كامل عەبدوڵا)، زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ و رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بەسپۆنسەری رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ و سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات، بەدروشمی ( ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستیی) بەمەبەستی بەهێزترکردنی ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجەدا، له‌ هەفتەی ئاشتیدا چەندین وۆرکشۆپی ناخۆیی و نێوەدەوڵەتی و چالاکی هونەری ئەنجام دەدات.
دەستپێکی چالاکیەکان بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، پاشان وتاری ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە لەلایەن بەڕێز (مەریوان وەهبی) سەرۆکی ڕێکخراو پێشکەشکرا؛ دواتر سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی میوانانی هەفتەی ئاشتی کردو دەستخۆشی لەو ڕێکخراو کەسانە کرد کە هاوکاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەم هەفتە چالاکیە. پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ داوای لە پارێزگارکرد وتەیەک پێشکەش بکات و بەڕێز (ئازاد تۆفیق) وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. دواتر فیچەرێک دەربارەی پێکەوەژیان لە هەڵەبجە بە داتاشۆ پیشاندرا، کە مێژووی ئاشتی و پێکەوەژیانی لە هەڵەبجەدا دەخستەڕوو.
گرووپی میوزیکی مەولەوی(سەمفۆنیای ئاشتی) پێشکەشکرد، دواتر فیچەرێک لەسەر هاووڵاتیەکی پارێزگای هەڵەبجە بەناوی (هەڵۆ نادر) کاکەیی وەک سیمبولی ئاشتی پێشکەشکرا.
بەناونیشانی (ڕاگەیاندن وەک ئامڕازی پەرەپێدانی ئاشتی) پانێڵێک لەلایەن توێژەران (د.هەتاو حمەساڵح بەناونیشانی بونیادی کلتوری پێکەوەژیان لە میدیادا. م.فارووق جمیل، بەناونیشانی لێبووردەیی لە سەردەمی دیجیتاڵ میدیا ئاڵنگاری و دەرفەتەکان. م.ئیسماعیل حاجی زەڵمی، بەناونیشانی ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیاندا ) پێشکەشکرا کە ناوبراوان زانیاری گرنگ و نوێیان خستەڕوو. دوایەمین چالاکی یەکەمین ڕۆژی هەفتەی ئاشتی بریتی بوو لە
فیچەرێکی تایبەت بە مێردمنداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەڵەبجە کەلەسەر ئاستی عێراق لە پڕۆگرامی (ماجیک ماس) پلەی یەکەمی بەدەستهێنابوو.

Img 20231126 162719 204

Img 20231126 162719 280

Img 20231126 135349 085

Img 20231126 135327 361

Img 20231126 135326 849

Img 20231126 135405 513

Img 20231126 162719 080

Img 20231126 135349 720

Img 20231126 135349 296

Img 20231126 135349 542

Img 20231126 135415 740

chevron-down