بڵاوکراوەتەوە لە: 22-11-2023

زانکۆی هەڵەبجە، دەبێتە ناوەندێکی گرنگی چالاکیەکانی (ڕۆژی هەڵەبجە)

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە یەکەمین بۆنەی ساڵڕۆژی هەڵەبجەدا، بەچاودێری بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە، بۆیەکەمینجار لە پارێزگای هەڵەبجەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت.
لەچوارچێوەی چالاکیەکاندا زانکۆی هەڵەبجە بەچاودێری سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵڵا) هەفتەی (ئاشتی، لە بابەتەوە بۆ پێویستی) ئەنجام دەدات بەهاوکاری رێکخراوی کەمئەندامان و بەسپۆنسەری رێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کۆچ، بەمەبەستی بەهێزترکردنی ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لە هەڵەبجەدا، له‌م هەفتە چالاکیەدا چەندین وۆرکشۆپی نێوەدەوڵەتی لە چەندین بابەتی گرنگ و تایبەتی سەردەم ئەنجامدەدرێت، هاوکات چالاکی وەرزشی تایبەت بەم بۆنەیە سازدەکرێت لەلایەن زانکۆمان.

دەستپێکی چالاکیەکانی فێستیڤاڵی یەکەمین ساڵڕۆژی هەڵەبجە بەدرووشمی(هەڵەبجە، مێژوویەک لەچرای ئازادی تەمەنێک لەگوڵزاری ئەدەب)، ڕۆژی ٢٤ی١١ی٢٠٢٣ لەزانکۆی هەڵەبجە کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات.

chevron-down