بڵاوکراوەتەوە لە: 31-10-2023

زانکۆی هەڵەبجە، چوارەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتی ( کوردو کوردستان لە سەرچاوەو بەڵگەنامە بیانییەکاندا ) بەڕێوەچوو

ئامادەکراوە لەلایەن: UoH

ڕۆژانی ٢٩و۳۰ی ۱۰ی ۲۰۲۳ لە هۆڵی د.مستەفا زەڵمی کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی ( کورو کوردستان لە سەرچاوەو بەڵگەنامە بیانیەکاندا ) بە چاودێری بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی پ.د. مهاباد کامل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و بەهەماهەنگی دەزگای ڕۆشنبیری جمال نەبەز و بەسپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەچوو .

سەرەتای کۆنفرانس بەسروودی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب دەستیپێکردو هەمووان ساتێک بە بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە پێوە وەستان، پاشان وتاری بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەوە پێشکەشکەشکرا، دواتر لەلایەن بەڕێز(پ.ی د. نەریمان عبداللە علی) ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆ وتاری لیژنەی زانستی کۆنفرانس خوێندرایەوە.

396168907 307097528745724 7685038104879310972 N

396209450 307097998745677 1187986086896618431 N

396742827 307098158745661 3750152207947088627 N

396199119 307098528745624 3400149810375559346 N

398117925 307653108690166 4318763481856778778 N

396743244 307097735412370 497504468466091644 N

396951070 307097192079091 1222300466426162838 N

396732505 307096985412445 6407692106135156592 N

دواتر پانێڵەکانی کۆنفڕانس دەستیپێکردو پانێڵی سەرەکی کۆنفرانس لەلایەن د.کاروان فتاح وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بۆ هەریەک لە بەڕێزان :

پانێڵیستی یەکەم : پ.د. Leezenberg بەناونیشانی وتاری (کوردو کوردستان لە ئەرشیفی هۆڵەندا ) پێشکەشکرا .

پانێڵیستی دووەم : پ.د. محمود زاید بە ناونیشانی وتاری ( کوردو کوردستان لە ئەرشیفی میسری دا ) پێشکەشکرا .

پانێڵیستی سێیەم : پ.ی.د. ڕەنجدەر شێرزاد بەناونیشانی وتاری (کوردو کوردستان لە ئەرشیفی ئینگلیزدا ) پانێڵیستی چوارەم : پ.ی.د. سەروەر عبداللە ناونیشانی وتاری (کوردو کوردستان لە ئەرشیفی ئەڵماندا ) پێشکەشکرا .

پاش گفتوگۆ و سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان پانێڵەکە کۆتایی هات و پاش پشوویەک پانێڵی یەکەمی پێشکەشکردنی توێژینەوەکانی کۆنفرانس دەستی پێکرد

Main Panel

پانێڵی یەکەم لەلایەن پ.د.سۆزان کریم مستەفا وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو بۆ هەریەک لەبەڕێزان :

یەکەم / توێژەر د. هێمن باقر عبدول بەناونیشانی (رەچەڵەکی کورد ، لە ڕوانگەی خەسڵەتە جەستەییەکانەوە لە دیدی ڕۆژهەڵاتناساندا ) پێشکەشکرد .

دووەم /م.ی. احمد قادر علی بەناونیشانی ( ڕووماڵی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەگەری تورکیادا )پێشکەشکرد .

سێیەم / توێژەر پ.د. نورەتین بەڵتەکین بەناونیشانی ( کوردی زازا لە سەرچاوە ئەڵمانییەکاندا ) پێشکەشکرا

چوارەم / توێژەر حەبیبە پۆڵاتاغ بەناونیشانی (ژنی کورد لە سەرچاوە بیانییەکاندا ) پێشکەشکرا . بەسەرنج و گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان پانێڵی یەکەم سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانس کۆتایهات و دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ پانێڵی دووەم دەستی پێکرد

Panel1

Panel1 1

پانێڵی دووەم لەلایەن د. ئاریان سدیق وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو بۆ هەریەک لە بەڕێزان :

یەکەم / توێژەر شاخەوان عبداللە صابر بەناونیشانی ( پرسی زمان وەک ڕەگەزێکی شوناسی نەتەوەیی له ڕۆژئاوای کوردستان لە دیدی جۆردی تیجیل و هیریت مۆنتگومری ١٩٢٠ – ٢٠٠٠ ) پێشکەشکرا .

دووەم / توێژەر م. مەزهەر ئیبراهیمی بەناونیشانی ( کورد لە شیعری کلاسیکی فارسیدا ) پێشکەشکرا .

سێیەم / توێژەر هاوارە رەمضان وەلی بەناونیشانی ( ڕوانینی ڕەخنەگرانی فارس بۆ ئەدەبی کوردی ) پێشکەشکرا .

چوارەم / توێژەر زانا کاراک بەناونیشانی ( سەیاهاتنامە یا ئەولیاچەلەبی دەشۆپێن ئەدەبیاتا کوردی ) پێشکەشکرا . بەسەرنج و گفتوگۆی ئامادەبووان پاش پشوویەکی کورت کۆتایی بە پانێڵی دووەم هات و پاشان پانێڵی سێیەم دەستی پێکرد .

Panel2

Panel2 2

پانێڵی سێیەم لەلایەن م. عادل صدیق وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو بۆهەریەک لەبەڕێزان :

یەکەم / توێژەر پ.د. ئاراس محمد صاڵح بەناونیشانی ( ڕەوشی شاری سلێمانی لە گەشتەکانی ڕیچ و فرایزەردا ) پێشکەشکرا .

دووەم / توێژەر پ.ی.د. دڵشاد محمود عبدالرحمان بەناونیشانی ( سەنجەقی سلێمانی لە ساڵنامەکانی عوسمانیدا ) پێشکەشکرا .

سێیەم / توێژەر د. تارا خدر دەشتی بەناونیشانی ( کورد لە سەردەمی ئیسلام لە نووسینەکانی ڕۆژهەڵاتناس ئەرشاک پۆڵادیان (ٚ کورد لەسەرچاوە عەرەبیەکان ، کورد لەسەردەمی عەبباسی ) وەک نموونە پێشکەشکرا.

چوارەم / توێژەر د.کارزان کریم امین بەناونیشانی (کورد فۆبیا ، وێناکردنی کورد لە دەقنامەی ئەرشیفی بەریتانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم ) پێشکەشکرا . بەسەرنج و گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان کۆتای بەسێیەم پانێڵی یەکەم ڕۆژی کۆنفرانستی زانستی زانکۆی هەڵەبجە هات و بەم شێوەیە یەکەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.

Panel3

Panel3 3

ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی ۱۰ی ۲۰۲۳ دووەم ڕۆژی کۆنفرانس دەستیپێکردەوە، سەرەتای بەرنامەی کاری دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە پێشکەشکردنی توێژینەوەکانی کۆنفرانس بوو کە پێکهاتبوو لە سێ پانێڵ .

پانێڵی چوارەم لەلایەن بەڕێز د. مەروان مەزهەر جافر وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بۆ هەریەک لە بەڕێزان :

یەکەم / توێژەر م.ی. بەهرۆز بەکر عوسمان بەناونیشانی ( کاریگەرێتییەکانی چینایەتی لە مێژووی کورددا لەسەرچاوە خۆرئاواییەکانی سەدەی نۆزدە تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم )

دووەم/ توێژەر م.ی. دڵگەش سعید سەیدۆ بەناونیشانی ( دزی و ڕێگری و جەردەیی لە نێو کوردان لە گەشتنامەو یاداشتەکانی گەڕیدە بەریتانییەکان ١٩٠٠ – ١٩٣٢ )

سێیەم / توێژەر م. جمال مجید فرج بەناونیشانی ( تێڕوانینی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بۆ مێژووی بەشێکی کوردستانی دەوڵەتی عوسمانی لە پەرتووکی

( Armenia and Kurdistan )

چوارەم / توێژەر م.ی. حەمزە محمد صاڵح بەناونیشانی ( کورد لە ڕوانگەی کۆمەڵناسە تورکەکانەوە : زیا گوێکاڵپ بەنموونە ) بەگفتوگۆو سەرنج و پرسیاری ئامادەبووان کۆتایی بە پانێڵەکە هات و پێنجەم پانێڵ دەستی پێکرد .

Panel4

Panel4 4

پانێڵی پێنجەم لەلایەن پ.ی.د. حسێن محمد صاڵح وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو بۆ هەریەک لەبەڕێزان :

یەکەم / توێژەر د. فەرهاد عبدالعزیز امین بەناونیشانی ( باسوخواسی شێخ ڕەزای تاڵەبانی لە یاداشتەکانی مێچەر ئی . بی . سۆن و سیسل جۆن ئیدمۆنس دا

دووەم / توێژەر د. سامان مستەفا ڕەشید بەناونیشانی ( ناودارانی کورد لە پەرتوکی ” زانایانی کۆتا سەردەمی عوسمانی “)

سێیەم / توێژەر پ.د. علی رحمتی بەناونیشانی ( میرو والیە کوردەکانی هۆزی شادلۆ لە ویلایەتی بجنوری خۆراسان لەسەردەمی قاجاری لە سەرچاوە ئێرانیەکاندا )

چوارەم / توێژەر د. سامان صلاح فتاح بەناونیشانی ( ڕۆڵی سیاسی و سەربازی شێخ محمد صادق نەهری لەنێوان ساڵانی ١٨٩٠ – ١٩٠٧ ) بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبووان کۆتایی بەپانێڵی پێنجەم هات و پانێڵی شەشەم و کۆتایی دەستی پێکرد .

Panel5

Panel5 5

پانێڵی شەشەم لەلایەن م.هەردی حمە سعید وەک بەڕێوەبەری پانێڵ بەڕێوەچوو. توێژەر پ.ی.د. ئاسۆس محمد ملا قادر توێژینەوەیەکی بەناونیشانی ( دەقە مێخیە خوری – ئەکەدییەکانی شانشینی ئەڕاپخا (کەرکووک) و ئەو زمانە جیهانیانەی دەقەکانیان پێ بڵاو کراونەتەوە ) پێشکەشکرد بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبووان کۆتایی بە پانێڵەو بەرنامەی کاری سەرلەبەیانی دووەم ڕۆژی کۆنفرانسەکە هات.

Panel6

Panel6 6

396199119 307098528745624 3400149810375559346 N

Prs1

396210646 307096872079123 5194787652639435356 N

396267001 307370212051789 4580214241611553984 N

396720323 307370198718457 6624027916142312685 N

396743639 307653152023495 6545489019050766318 N

396919404 307652845356859 7645363134943282998 N

بەرنامەی کاری سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد بە ئامادەبوونی بەڕێز(پ. د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێز( ئازاد تۆفیق)پارێزگای هەڵەبجەو هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا مەزهەری خالقی و بنەماڵەی شەهیدی قەڵەم مەلا جمیل ڕۆژ بەیانی و ئەندامانی دەستەی شارەزایانی قەڵەمی زێڕین و ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسایەتی و ڕۆشنبیرو نوسەران.

 بەرنامەی کار بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سردووی نیشتیمانی ئەی ڕەقیب بەرنامەکان دەستی پێکرد ؛ٔ دواتر لەلایەن (د.سەروەر عبداللە) ڕاسپاردەکانی کۆنفراس خوێنرایەوەو لەچەند خاڵێکدا خرایەڕوو . پاشان هەریەکەلە بەڕێزان ئازاد تۆفیق پارێزگای هەڵەبجە و حەیدەر لەشکری دەستەی شارەزایان و دەوەن مەعرووف بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز وتاریان پێشکەشکرد. دواتر خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بەخشرا بەهونەرمەندی گەورە(مەزهەری خالقی)، هاوکات ڕێزلێنان بەخشرا بەتوێژەران و دەزگای میدیایی کوردسات و ڕێکخراوی ڕۆشنبیری جەمال نەبەز و گروپی میوزیکی باڵامبۆو هونەرمەند (هۆشیار حەمەفەرەج). بەچەند بەرهەمێکی گرووپی میوزیکی باڵامبۆو بەمیوانداری هونەرمەند(هۆشیار حەمە فەرەج) کۆتایی بەکارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی (کوردوکوردستان لەسەرچاوەو بەڵگەنامەبیانیەکاندا) کۆتایهات.

 Photo 2023 10 30 18 21 45

Photo 2023 10 30 18 22 39

4v5a5669

4v5a5672

4v5a5677

4v5a5679

4v5a5681

4v5a5683

4v5a5685

4v5a5689

4v5a5693

4v5a5722

4v5a5729

Av2

Photo 2023 10 30 18 16 44

Photo 2023 10 30 18 16 50

Photo 2023 10 30 18 16 53

Photo 2023 10 30 18 16 56

Photo 2023 10 30 18 17 02

Photo 2023 10 30 18 17 04

Photo 2023 10 30 18 17 06 Photo 2023 10 30 18 21 00

Photo 2023 10 30 18 17 08

Photo 2023 10 30 18 17 11

Received 365645542550620

chevron-down