بڵاوکراوەتەوە لە: 30-10-2023

پرۆگرامی سەرکردەکانی ئایندە زەمالەى ئەکادیمی ڕادەگەیەنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

پرۆگرامی سەرکردەکانی ئایندە زەمالەى ئەکادیمی و دەرفەتی ڕاهێنانی گەشەپێدانی توانای ڕابەرایەتیکردن ڕادەگەیەنێت بۆ خوێندکارانى بەکالۆریۆس و ماستەر لە عێراقدا
پرۆگرامی دەستپێشخەری هاوبەشیکردن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست(MEPI) کە بە پرۆگرامی سەرکردەکانی ئایندە ناسراوە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە سپۆنسەر دەکرێت کراوایە و دەرگاى پێشکەشکردنى واڵا کردووە بە ڕووى خوێندکارانی بەکالۆریۆس و ماستەر لە عێراقدا. ئەم پڕۆگرامە زەمالەی ئەکادیمی و دەرفەتی ڕاهێنانی گەشەپێدانی توانای ڕابەرایەتیکردن پێشکەشی خوێندکارانی سەرکەوتوو دەکات کە لە ڕیێ پڕۆگرامەکەوە نوێنەرایەتیی هەمەڕەنگیی کەلتوری و ئایینی و جوگرافیی وڵاتانی ناوچەی مینا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) دەکەن.
بۆچی خوازیاران پێویستە ئەم پرۆگرامە هەڵبژێرن؟
بۆماوەی ١٧ ساڵ پرۆگرامی رابەرانی ئایندە هەماهەنگیکردووە لەگەڵ زانکۆ پێشەنگەکانی شێوازی خوێندنی ئەمریکی لە وڵاتانی ناوچەی مینا. ئامانجی سەرەکی پرۆگرامەکە پڕ زانیاریکردنی بەشداربووەکانە بە پێدانی زانیاری و پراکتیزەکردنی کارامەیی گرنگ بۆ رابەرایەتیکردنی کاریگەر، بە پێدانی دەرفەت بەو خوێندکارانە و خوێندن لە زانکۆی ئەمریکیی بەیروت و زانکۆی ئەمریکی لە قاهیرە و زانکۆی ئەمریکیی لوبنانی خوێندکاران بەشداردەبن لە کەلتوری هونەری ئازاد و بیرکردنەوە رەخنەگرانەو داهێنەرەکانیان بەهێزتر دەکەن و توانای دۆزینەوەی چارەسەری نوێ و بۆ ئەو ئاڵەنگاریانەی رووبەرووی کۆمەڵگاکەیان دەبێتەوە لە (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) و هەموو جیهاندا.
کۆتا بەرواری پێشکەش کردنی داواکاری:  ٣٠ – ١١ – ٢٠٢٣ :

زانیاری تەواو لەسەر زەمالەکە بەشێوەی ڤیدیۆ:

زانیاری لەسەر پڕکردنەوە داواکاری:

وێبسایت و فۆڕمی داواکاری:

Home

 

chevron-down