بڵاوکراوەتەوە لە: 10-10-2023

سەرۆکی زانکۆ، کۆلێجی پەروەردەی شارەزوور بەسەردەکاتەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱۰ / ۱۰ / ۲۰۲۳ ، بەڕێز (پ.د. مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، سەردانی کۆلێجی پەروەردەی شارەزووریکردو لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئەحمەد میرە) ڕاگری کۆلێج و سەرۆکبەش و مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە، پێشوازییان لێکرا.
بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە کۆبوونەوەی تایبەتی لەگەڵ ستافی وانەبێژی، سوپاسی مامۆستایان و کارمەندانی کۆلێجیکرد، کە پڕۆسەی ساڵی ڕابردووی خوێندنیان بەسەرکەوتوویی بەڕێکردووە و هەروەها گفتوگۆشیان لەسەر پلانی ئەمساڵی خوێندن لەڕووی زانستیی و کارگێڕیی و داراییەوە، ماموستایان و فەرمانبەرانی کۆلێنی ناوبراو سەرنج و داواکاریی و پێداویستییەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکی زانکۆ کرد و بەڕێزیشیان بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دا.
پاشان بەڕێزیان سەردانی هۆبەی تۆماری کۆلێجیانکرد، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە پڕۆسەی وەرگرتن و کاروباری خوێندکاران.

chevron-down