بڵاوکراوەتەوە لە: 08-10-2023

بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێم، خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە، خەڵاتی بڕۆنز، لە ئۆڵۆمپیادی ئاسیا بەدەستدەهێنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

خوێندکارێکی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکانی زانکۆی هەڵەبجە سەرکەوتنێکی گەورە و گرنگی لەتیمی کاراتی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتی ئۆڵۆمپیادی کاراتی ئاسیا بەدەستهێنا.
خوێندکار(یوسف سەلام) و هەرد وو یاریزانی هاوڕێی لە تیمی هەڵبژاردەی کاراتی عێراق توانیان پلەی (سێیەم) و خەڵاتی برۆنز، لە ئۆڵۆمپیادی کاراتی ئاسیا بەدەستبهێنن؛ بۆیەکەمجارە لەهەرێمی کوردستان خوێندکارێک بتوانێت ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەو کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندکاری ناوبراودەکات و هیوای سەرکەووتن و بەردەوامی زیاتری بۆ دەخوازن.

chevron-down