بڵاوکراوەتەوە لە: 05-10-2023

زانکۆی هەڵەبجە، سێ مامۆستای بەشی زمانی ئینگلیزی توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی (سکۆپەس) بڵاو دەکەنەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجە، سێ مامۆستای بەشی زمانی ئینگلیزی توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی (سکۆپەس) بڵاو دەکەنەوە

سێ مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە (پ.ی. م. عمر فواد غفور، م.هیدایەت محمد احمد، م.گۆران عمر مصطفی) لە بەشی زمانی ئینگلیزی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت توێژینەوەیەکی هاوبەش بە ناونیشانی “Abraham Maslow’s Hierarchical Needs in No Friend but the Mountains: Writing from Manus Prison by Behrouz Boochani” لە گۆڤاری (Studies in English Language and Education (SiELE)) بڵاودەکەنەوە.
گۆڤاری (SiELE) گۆڤارێکی ئاست بەرزە لە لیستی (Scopus) کە لە ئاستی (Q1)دایە بە سایتسکۆری (1.7). گۆڤارەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە لیستی گۆڤارەکانی (Web of Science)ەوە.
توێژینەوەکە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانی (No Friend but the Mountains)ی نوسەری کورد (بەهروز بوچانی) لە ڕێگەی بەکارهێنانی تیۆریای هەڕەمی پێویستیەکانی (ئەبراهام ماسلۆ)وە.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لەم بەستەرە بکەن
https://shorturl.at/mvxI8

chevron-down