بڵاوکراوەتەوە لە: 04-10-2023

ستافێکی زانکۆی هەڵەبجە، لە شاری نەجەف بەشداریدەکەن لە دیداری نیشتمانیی بۆ سەرۆک مام جەلال

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕۆژی چوارشەم ٤ی١٠ی٢٠٢٣، ستافێکی زانکۆی هەڵەبجە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)، بەشداریانکرد لە یەکەم دیداری نیشتمانیی بۆ سەرۆک مام جەلال
دیدارەکە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی (بەحرلعلوم) لە شاری نەجەف ڕێکخرابوو، د.لوقمان حکیم، مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجە توێژینەوەیەکی پێشکەشکرد.
دیدار بەئامادەبونی هەریەک لە سەرۆک کۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو توێژەران و کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیر بەڕێوەچوو.
لەم دیدارەدا چەندین بابەت و تەوەری جیاواز پێشکەشکرا، وەک پیشاندانی فیلمی دیکۆمێنتاری دەربارەی ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال و، سێ تەوەری سەرەکی، تەوەری یەکەم بەناونیشانی(سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەچاوی هاوڕێیان و هەڤاڵانیدا) کە ١٠کەسایەتی و مامۆستای زانکۆ بابەتیان پێشکەشکرد. تەوەری دووەم (پێودانگە سیاسیەکانی سەرۆک تاڵەبانی و فەلسەفەی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا) حەوت مامۆستاو کەسایەتی بابەتیان پێشکەشکرد. تەوەری سێیەم و کۆتایی دیدار بەناونیشانی (بایەخە ئەدەبیەکانی سەرۆک تاڵەبانی و پەیوەندیە ڕۆژنامەگەری و میدیاییەکانی) پێنج مامۆستاو کەسایەتی قسەیان دەربارەی کرد.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی شەشەمین ساڵیادی کۆچیی دوایی سەرۆک مام جەلال دا لە نەجەف بەڕێوەچوو.

chevron-down