بڵاوکراوەتەوە لە: 03-10-2023

زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی VGNی هۆڵەندی، لەوۆرکشۆپێکدا پلانی پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە دەخەنەڕوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجەو ڕێکخراوی VGNی هۆڵەندی، لە وۆرکشۆپێکدا پلانی پەرەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە دەخەنەڕوو لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، بەئامادەبونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ژمارەیەک لەسەرۆک بەش و مامۆستایانی زانکۆ، ڕێكخراوی VNG International هۆڵەندی لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی دانانی پلانی پەرەپێدانی شاری هەڵەبجە (CDS) وۆركشۆپێكی لەگەڵ ستافی ئەكادیمی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدا. وۆرکشۆپەکە ڕۆژی ٢ی٣ی٢٠٢٣ بەئامانجی دەوڵەمەندكردنی ئەو هەڵەسەنگاندنەی كە ڕێكخراوەكە لە سێ مانگی ڕابردوودا بۆ بوارە جۆراوجۆرەكانی ئەنجامیدا بوو بە هاوكاری پارێزگای هەڵەبجە و سەرجەم دامودەزگا ئیداریەكان و ڕێكخراوە لۆكاڵی و نێودەوڵەتیەكان و سەرمایەداران. تیایدا بەشداربووان بە تێبینی و سەرنجەكانیان لەسەر SWOT Analysis خستەڕوو. خاڵی بەهێز و لاواز و گرفت و دەرفەتەكان لەسەر زۆربەی بوارەكان لەماوەی دوو كاتژمێردا بە وردی باسكران. ئەم پرۆژەیە لەسەر پێشنیازی پارێزگای هەڵەبجە و ڕاسپاردەی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت كە تیایدا توێژەری لۆكاڵی VNG International لە شاری هەڵەبجە (كارزان عەدنان) سەرپەرشتی دەكات و توێژەرانی نێودەوڵەتی ڕێكخراوەكەش لە نەمسا و پورتوگال هەڵسەنگاندن بۆ داتا و دۆكیۆمێنتەكان ئەنجام ئەدەن و شیكاریان دەكەن. CDS جگە لەكاری هەڵسەنگاندنی بارودۆخی شارەكە دەیەوێت بەبەكارهێنانی دەرفەت و خاڵە بەهێزەكان دیدگایەكی گشتگیر دابنێت. تا بگات بە بارودۆخی خوازراو و شارەكە لە بباتە قۆناغی ڕكابەری.

chevron-down