بڵاوکراوەتەوە لە: 02-10-2023

زانکۆی هەڵەبجە، توێژینەوەی بکالۆریۆس، نامەی ماستەر، تێزی دکتۆرا، بەئەلیکترۆنی دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

 زانکۆی هەڵەبجە لەڕێگەی پلاتفۆرمێکی نوێوە نامەکانی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا، لەسەر وێبسایتێکی تایبەت تۆماردەکات و خوێنەران و خوێندکاران و توێژەران دەتوانن سوودمەندبن لێی.
پلاتفۆرمەکە بۆیەکەمینجارە لەلایەن زانکۆی هەڵەبجەوە دەکەوێتەکارو یەکێکە لە دەستکەوتە زانستی و ئەکادیمیەکانی زانکۆ ، لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز (پرۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە) سەرۆکی زانکۆو  لەلایەن بەڕێوەبەری ئامارو تەکنەلۆجیای زانیاری زانکۆی هەڵەبجە، ئەندازیار(بەرزان طاهر) دروستکراوە، ناوبراو دەربارەی پڕۆژەکە ڕایگەیاند: ئەم پلاتفۆرمە بریتییە لە داتا سەنتەرێك کە هەموو زانیاریەکی تەواو لەسەر نامەکان لەخۆدەگرێت وەک: ناونیشانی نامە، ناوی خوێندکار، ناوی سەرپەرشتیار ، ناوی کۆلێج و بەش و ساڵی نوسینی نامەکە، هەروەها نامەکە بەشێوەی فایلی پی دی ئێف ئەپلۆد دەکرێت.
خوێندکارانی زانکۆو خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرا  دەتوانن سوود لەم پلاتفۆرمە وەربگرن بۆ نوسینی نامەی توێژینەوەکانیان. ڕوونیشیکردەوە ئەم پلاتفۆرمە بە نوێترین زمانی وێب پرۆگرامین پەرەی پێدراوە. وتیشی داواکارم خوێندکارانی ماستەرو دکتۆرای زانکۆی هەڵەبجە نامەکانیان بەشێوەی پی دی ئێف بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵ ئەدرەسانە بۆ ئەوەی لەسەر پلاتفۆرمەکە بڵاوبکرێنەوە

[email protected]
[email protected]

لینکی پلاتفۆرم :  thesis.uoh.edu.iq

chevron-down