بڵاوکراوەتەوە لە: 02-10-2023

زانکۆی هەڵەبجە، دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی بەشداریدەکەن لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کۆدی بیناسازی تایبەت بە بەرگری بومەلەرزە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە، بەشداربوون لەوۆرکشۆپی (نوێکردنەوەو پێداچوونەوەی کۆدی زەمین لەرزەی عێراقی)کەلەلایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێم لەشاری هەولێر ڕێکخرابوو، بەئامادەبوونی لیژنەی ئامادەکردنی کۆدی بومەلەرزەی عێراقی کەلەبەغدادەوەهاتبون.

هەریەک لەبەڕێزان (د.هۆگر کریم، م.ڕابەر حمەامین) بەشداربوون لەوۆرکشۆپەکەدا، کە بە ئامادەبوونی مامۆستایانی کۆلێجە ئەندازیاریەکانی زانکۆکانی کوردستان ڕۆژی شەممە ١-١٠-٢٠٢٣ بەڕێوەچوو.

لەوۆرکشۆپەدا گفتوگۆیەکی چڕ کرا لەسەر چۆنیەتی نوێکردنەوەی کۆدی عێراقی، بە شێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی ئەو چالاکیە بومەلەرزانە بێت کە لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا ڕوودەدەن .

received_690881949760898

chevron-down