بڵاوکراوەتەوە لە: 01-10-2023

زانکۆی هەڵەبجە، فەرمانی زانکۆیی بۆ سەرجەم دەرچوانی ڕاوندی دووەمی خوێندنی باڵا/ماستەر دەرکرد

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجە، فەرمانی زانکۆیی بۆ وەرگیراوانی وەجبەی دووەمی خوێندنی باڵا/ماستەر دەرکرد

بەپێی نوسراوی ژمارە: ٣٦٩٩/٢٤/٥ لەڕێکەوتی ١-١٠-٢٠٢٣، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای زانکۆی هەڵەبجەوە دەرچوە، تێداهاتوە:
پاڵپشت بەڕێنمایی ژمارە(٩)ی ساڵی٢٠٢٣، ڕێنمایی هەمواری چوارەمی، ڕێنمایی ژمارە(٣)ی ساڵی(٢٠٢٢)ی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا لەزانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان. پاڵپشت بە(بڕگەی یەکەم/تەوەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا خاڵی- ١)لەکۆنوسی کۆبونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ ژمارە(٢) کەلەڕێکەوتی  ٢٠-٩-٢٠٢٤ سازدرابوو تایبەت بەجێبەجێکردنی سەرجەم مادەکانی ڕێنمایی ژمارە(٩)ی ساڵی ٢٠٢٣ و زیادکردن و تەرخانکردنی کورسی بۆ ئەوپێشکەشکارانەی خوێندنی باڵا/ماستەر کەمادەکانی ڕێنماییەکە دەیانگرێتەوە. بریاردرا بە وەرگرتنی ئەو پێشکەشکارانەی خوێندنی باڵا/ ماستەر کە ڕێنمایی ژمارە (٩)ى ساڵی (٢٠٢٣) دەیانگرێتەوە. و سەرجەم وەرگیراوان لەم ڕاوندەدا بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)دەست بە خوێندن دەکەن و پێویستە وەرگیراوانی پارالێڵ بەڵێننامەی یاسایی پێشکەش بکەن کە ئامادەن لەسەر کورسی پارالێڵ وەربگیرێن.

بۆ بینینی فەرمانی زانکۆیی وەرگیراوان کلیک لێرە بکەن.

chevron-down