بڵاوکراوەتەوە لە: 30-09-2023

ژمارەی نوێی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ژمارە بیست و سێ (وەشانی ٣ی بەرگی ٨ی سالی ٢٠٢٣) گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە. ئەم ژمارەیە ١٥ توێژینەوەی جیاوازی بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و فارسی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی زمان، ئەدب، هونەری، کۆمەڵایەتی، مێژووی، جوگرافی و دەروونزانی.

گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە مۆڵەتی پێدراوە. هەروەها گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی نوانە كراوە، لەهەمان كاتدا خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.

بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە کلیك لێرە بکەن

chevron-down