بڵاوکراوەتەوە لە: 28-09-2023

زانکۆی هەڵەبجە، مامۆستایەک و دوو خوێندکار، توێژینەوەیەک لە گۆڤارێکی ئاست بەرزی نێودەوڵەتی بڵاودەکەنەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

مامۆستا باوەڕ محمد فرج لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر، و دوو خوێندکاری بەشی فیزیایی سەر بە کۆلێجی زانستی زانکۆی هەڵەبجە بەناوەکانی (شنیار کەریم رحمان و دێنی عدنان محمد) توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (Efficient Finite Difference Approaches for Solving Initial Boundary Value Problems in Helmholtz Partial Differential Equations) لە گۆڤاری نیودەوڵەتی (Contemporary Mathematics )  بڵاودەکەنەوە. شایەنی ئاماژەپێکردنە گۆڤارەکە لە سکۆپەسScopus  تۆمارکراوە و خاوەنی  (Cite Score: 0.7)، هەروەها لە Web of Science  نوانەکراوە و لەم ساڵدا بووەتە خاوەنی فاکتەری کاریگەری (ئیمپاکت فاکتەری 0.4) وەرگرتووە. 

لە توێژینەوەکەدا ڕێگەیەکی شیکاری ژمارەیی پێشکەشکراوە بۆ شیکارکردنی هاوکێشەکانی جۆری هێلمهۆڵتز. شایەنی باسە ئەم توێژینەوە بەشێک بووە لە توێژینەوەی دەرچوونی قۆناخی چوارەمی خوێندکاران (شنیار کەریم و دێنی عدنان) و بە سەرپەرشتی (م. باوەڕ محمد) و بە هاوکاری دوو توێژەری دیکە ئەنجامدراوە.

بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەکە کلیك لێرە بکەن

chevron-down