بڵاوکراوەتەوە لە: 23-08-2023

زانکۆى هەڵەبجە، وۆرکشۆپى (کارو چالاکیەکانی ساڵێکی پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیاى پارێزگاى هەڵەبجە) ئەنجام دەدات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆى هەڵەبجە، وۆرکشۆپى(کارو چالاکیەکانی ساڵێکی پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیاى پارێزگاى هەڵەبجە) ئەنجام دەدات
بەئامادەبوونى بەڕێز پارێزگارى هەڵەبجەو جێگرانى و ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتیەکانى پارێزگاو رۆشنبیران و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆو مامۆستایان، سەرلەبەیانى ئەمرۆ ٢٣-٨-٢٠٢٣، لە هۆڵى کتێبخانەى ناوەندى زانکۆى هەڵەبجە، وۆرکشۆپى (کاروچالاکیەکانی ساڵێکی پڕۆژەی ئینسایکلۆپیدیاى پارێزگاى هەڵەبجە) ئەنجامدرا.
دەستپێکى وۆرکشۆپ بەچەند ساتێک وەستان بۆ گیانى پاکى شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) لەوتەیەکدا ئاماژەى بەگرنگى ئینسایکلۆپیدیاى پارێزگاى هەڵەبجەکردو دەستخۆشى لە لیژنەى ئامادەکارى ئینسایکلۆپیدیا کرد کە بەوپەڕی تواناو خەمخۆریان کاریان لەپێناوی ئینسایکلۆپیدیایەکی دەوڵەمەندداکردووە.
دواتر بەڕێز (ئازاد تۆفیق) پارێزگارى هەڵەبجە وتەیەکى پێشکەکشکردو راو سەرنجى خۆى دەربارەى ئینسایکلۆپیدیا خستەروو، ناوبراو چەندین سەرنج و تێبینى خستەروو بۆئەوەى ئینسایکلۆپیدیایەکى هەمەرەنگ بێت و جێگەى هەمووانى تێداببێتەوە بەبێ جیاوازى دەنگ و رەنگ.
دواتر هەریەک لە سەرۆک و ئەندامانى لیژنەى ئامادەکارى بۆردەکانى (ئینسایکلۆپیدیاى پارێزگاى هەڵەبجە) کەپێکهاتبوون لە بۆردەکانی (جوگرافیا، ڕۆشنبیری، دامودەزگان، مێژوویی، کەسایەتیەکان) هەنگاوەکانى یەک ساڵى رابردوویان بۆ ئامادەکاریەکان خستەروو.
لەکۆتایدا ئامادەبووان چەندین راو سەرنجیان بۆ دەوڵەمەندترکردنى ئینسایکلۆپیدیاکە خستەروو.

IMG_20230823_144953_310

IMG_20230823_144953_830

IMG_20230823_145022_341

IMG_20230823_145022_923

IMG_20230823_145022_673

IMG_20230823_145001_626

IMG_20230823_145013_152

IMG_20230823_145012_758

IMG_20230823_145001_935

chevron-down