بڵاوکراوەتەوە لە: 16-06-2023

ڕێکخراوى دادى ئەڵمانى بانگهێشتى خوێندکاران و گەنجان دەکات بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی (Falling Walls Lab)

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕێکخراوى دادى ئەڵمانى بانگهێشتى خوێندکاران و گەنجان دەکات بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی (Falling Walls Lab) بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی بۆ بیرۆکە داهێنەرەکانى خوێندکاران و ئەو خوازیارانەى کە لەسەرەتایی کارکردنی پیشەییدان. لە پێشبڕکێکەدا، خوێندکارە بەشداربووەکان لە (٣) خولەکدا دەرفەتیان پێدەدرێت بۆ پێشکەشکردنی چارەسەر لە هەندێک لە ئاڵەنگارییەکانی ئەم سەردەمەی ئێستا لەبەردەم هەڵسەنگێنەران و لیژنەی دادوەری. پێشبرکێکە لە (٥ / ٩ / ٢٠٢٣) لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەدەچێت و کەسانى براوەی پێشبڕکێکە بەشداری دەکەن لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کە لە (٧ / ١١ / ٢٠٢٣) لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا ئه‌نجامده‌درێت و بلیتی بەشداریکردن لە (Falling Walls Science Summit)دەبەنەوە کە دەرفەتی چاوپێکەوتنیان دەبێت لەگەڵ کەسانی زانستى و شارەزادا.
تێبینى/
• بۆ پێشکەشکردن سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
https://falling-walls.com/lab/apply/
• دوا مۆڵەت بۆ بەشداریکردن (١/٨/٢٠٢٣)
• بۆ بەدەستهێنانى زانیاری زیاتر ئەم ئیمەیڵانەى خوارەوە بەردەستن:
[email protected]
[email protected]

chevron-down