بڵاوکراوەتەوە لە: 16-06-2023

وێرکشۆپى چۆنیەتى نوسینى پڕۆپۆزاڵ بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى دارایى لە لایەن ڕێکخراوى دادى ئەڵمانى

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

ڕێکخراوى دادى ئەڵمانى ئاگادارى خوازیارانى ئەکات کە بەشدارى بکەن لە ۆرکشۆپى چۆنیەتى نوسینى پڕۆپۆزاڵ بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى دارایى کە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت لە ڕۆژانی ٥- ٢٠٢٣/٧/٦ لە هۆتێل ڤان ڕۆیاڵ/ هەولێر. وۆرکشۆپەکە هەموو بوارەکان و ناوەڕۆکی چۆنێتی نووسینەوەی پرۆپۆزەڵ دەگرێتەوە بۆ بەدەستهێنانى پڕۆژەى دارایى.
ئەوەى شایەنى باسە پێویستە سەرجەم بەڵگەنامەکان و داواکارییەکان بە زمانی ئینگلیزی بنێردرێت لە ڕێگەى لینکى

https://forms.gle/t16gaPjV31GiHe3r7

وە هەروەها پێویستە خوازیار نامەى مەبەستى خۆى بنوسێت کە کەمتر بێت لە (٢٠٠٠) پیت و تیایدا ڕوونى بکاتەوە کە مەبەست و ئامانجى چییە لە نوسینى ئەو توێژینەوەیەى کە دەیەوێت پاڵپشتى دارایى بۆ وەربگرێت. وە هەروەها پێشکەشکردنى سیڤیەکەی (٥) لاپەڕەیى و قەبارەکەی لە (١٠) مێگابایت زیاتر نەبێت.
پێویستە خوازیار ئەم مەرجانەی تێدابێت:
١- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت یان یان نزیک بێت لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆراکەى.
٢- زمانی ئینگلیزی زۆر باش بێت ( B2/C1).
٣- لینکی هەبێت لەگەڵ ئەڵمانیا بۆ توێژینەوە.
٤- ناوی هەبێت لەیەکێک لە زانکۆکانی عێراق یان دامەزراوەکانى توێژینەوە

تێبینى/ ژمارەی بەشداربووان سنووردارە و بریتیە (٢٥) بەشداربوو تێچووی سەفەر و مانەوە لە ئەستۆی دادی ئەڵمانی نابێت و دواکات بۆ بەشداریکردن دەبێت (٢٠/٦/٢٠٢٣) بۆ هەر زانیارییەکی تر تکایە پەیوەندی بکەن بەم ئیمەیڵەوە:

[email protected].

chevron-down