بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و سەرۆک بەش و ڕاگری کۆلێژی زانست و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا و خوێندکاری زانکۆ، لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی، قۆناخی کۆتایی فیستیڤالی ماتماتیکی UoH Math Fest23 لە زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
قۆناخی كۆتایی ڤیستیڤاڵەكە رۆژی چوار شەممە ١٧/٥/٢٠٢٣ بەرێوەچوو، كە قۆناخی سێیەم بوو، کۆتاییدا ٣ تیمی (کۆمپیوتەر قۆناخی ٤، فیزیا قۆناخی ٤، ئەندازیاری قۆناخی ٤) بەشداربوون و كێبڕكێی بردنەوەی پلەی یەكەمیان كرد.
چالاکییەکە بریتی بوو لە پێشبرکێیەکی ماتماتیکی، دوای ئەنجامدانی پێشبرکێیەکی بەهێز، تیمی فیزیا-قۆناخی چوار توانی براوە بێت و بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک ببێتە پاڵەوانی فیستیڤالی ماتماتیکی لە زانکۆدا.
لەو ڤیستیڤاڵەدا یانزە تیم لە سێ بەشی جیاوازی زانکۆی هەڵەبجە كۆلیژی زانست بەشداربوون، بە سێ قۆناخ و بۆ ماوەی هەفتەیەک پێشبرکێکە بەردەوام بوو.
فیستیڤالی ماتماتیکی بەسەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDC, بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی ٩٦٤ لە نێوان ١٠-١٧/٥/٢٠٢٣ لە زانکۆی هەلەبجە ئەنجامدراو رۆژی چوار شەممە 17/5/2023 كۆتایی بە چالاكییەكانی هات.