بڵاوکراوەتەوە لە: 16-05-2023

زانكۆی هەڵەبجە لە ریزبەندییەكی نوێدا هەنگاوێكی گەورە دەچێتە پێشەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

زانكۆی هەڵەبجە لە ریزبەندییەكی نوێی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەنگاوێكی گەورە چووەنە پێشەوەو پێش چەند زانكۆیەكی تر كەوتووە.

ریزبەندییەكە تایبەتە بەڕادەی متمانە و دڵنیایی پێگە ئەلکترۆنییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێكە لە پێوەرەکانی ریزبەندی وێبۆمێترێکسی ئیسپانی بۆ مانگی ئایاری 2023 و زانكۆی هەڵەبجەش لەو رێزبەندییە دوو پلە هاتووەتە پێشەوە .

بەپێی ریزبەندییەكە زانكۆی هەڵەبجە ئێستا لە پلەی سیانزەیەمی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستانەو ئەوەش هەنگاوێكی گەورەیە بۆ زانكۆی هەڵەبجە، كە بە دڵنیایی لە ئەنجامی كاركردنی بەردەوام هەنگاوی گەورەتر و پێشكەوتنی زیاتری بەدواوە دێت.

WhatsApp Image 2023-05-16 at 21.02.41

chevron-down