سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی و سەلامەتی زانکۆ، خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەرمانبەران و خوێندکاران و مامۆستایان ئەنجام دەدات.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٦-٥-٢٠٢٣، خولەکە لەکۆلێجی پەروەردەی شارەزوور پێشکەشکرا.
خولی فریاگوزاری سەرەتایی، بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی و کۆلێجەکان دەبێت بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی، تێیدا بەووردی ناساندنی فریاگوزاری سەرەتایی و هەنگاوەکانی، کەسی فریاگوزار کێییەو چۆن فریاگوزاری ئەنجام دەدرێت، ڕێنمایی بۆ فریاکەوتن و ڕزگارکردن، دوورکەوتنەوە لەئەنجامنەدانی هەندێک کاری نادرووست و کەمکردنەوەی ڕێژەی کەمئەندامی لەو مرۆڤانەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و دوورخستەوەی کەسەکە لەمەترسی، پەیوەندیکردن بەسەنتەری فریاگوزاری و هەناسەدانی دەسکرد، گیرانی ڕێڕەوی هەناسە، گەشکەو ئازاری سەر سنگ، خوێنبەربوونی دەرەرەکی و ناوەکی و لوت، سووتان، حاڵەتەکانی گەستن(مار، دووپشک)، نیشانەکانی ناسینەوەی نەخۆشیەکان و چەندین بابەتیتر بەووردی دەوترێتەوە لەلایەن پزیشکەکانی سەنتەری توێژینەوەی زانستی(د.جیهاد ئیبراهیم حمە، د.دلێر کریم، د.زانا باقی، د.محمد سوبحان) لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی(سەعد مهدی، ماریا جەلال ،ئیحسان ڕێبوار، ئاراس حمەسعید، مسلیم علی ).