سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار بە سپۆنسەری دەزگای میدیای ٩٦٤ دەستیکرد ئەنجامدانی ڤیستیڤالی ماتماتیکی UoH-Math Fest 23 لە زانكۆی هەڵەبجە.
چالاکی سەرەكی ڤیستیڤاڵەكە بریتییە لە پێشبرکێیەکی زانستی ماتماتیکی بە شێوەی تیم، کە ١١ تیم لە سێ بەشی جیاوازەوە بەشداربوون.
ئەو ڤیستڤاڵە ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و بە سێ قۆناخ ئەنجام دەدرێت، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی رابردوو قۆناغی یەکەمی UoH-Math Fest 23 بە بەشداری سەرجەم قۆناخەکانی بەشەکانی زانستی کۆمپیوتەر، فیزیا، ئەندازیاری ئەنجامدرا.
براوەکانی قۆناغی یەکەم بریتی بوون لە: قۆناغی یەکەم و چوارەمی بەشی کۆمپیوتەر، قۆناغی سێیەم و چوارەمی بەشەکانی فیزیا و ئەندازیاری.
رۆژی یەکشەممەی ئایندە قۆناغی دوووەمی پێشبرکێکە ئەنجام دەدرێت بە بەشداری ٦تیمی سەرکەوتوی قۆناخی یەکەم.
ئەم ڤیستیڤالە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار CDC بە سپۆنسەری دەزگای میدیای ٩٦٤ ئەنجام دەدرێت.