بڵاوکراوەتەوە لە: 11-04-2023

زانكۆی هەڵەبجە لە ڕیزبەندییەكی جیهانی پلەیەكی بەرز بەدەستدەهێنێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە ریزبەندی زانكۆ نێودەوڵەتییەكان لە رانكینی “HE Higher Education Ranking team” زانكۆی هەڵەبجە پلەیەكی بەرزی لەسەر ئاستی جیهان بەدەستهێنا.

رانكینی ” HE Higher Education Ranking team”، یەكەم ڤێرشنی خۆی بۆ ساڵی 2023 راگەیاند، كە ریزبەندی بۆ زانكۆ نێودەوڵەتییەكان دەكات و بەپێی ریزبەندییەكەش زانكۆی هەڵەبجە لەكۆی 146 زانكۆی جیهانی، پلەی 47ی بەدەستهێناوە، كە ئەوەش پلەیەكی بەرزە بۆ زانكۆی هەڵەبجە.

2514

لە كێبڕكێكەدا نۆ زانكۆی عێراق بەشدارییان كردووەو زانكۆی هەڵەبجەش یەكێكە لەو زانكۆیانە، كە ئەنجوومەنی باڵای خوێندن و هەڵسەنگاندن بۆ ریزبەندی زانكۆ بەشدارەكانی رانكینەكە، 25 پێوەری دیاریكردووەو خاڵی پێوەرەكانیش لەنێوان 200 بۆ 900 خاڵ بوون و زانكۆی هەڵەبجەش توانیویەتی لە كۆی 25 پێوەرەكە 5906 خاڵ كۆبكاتەوە.

كاری لە پێشینەی ئەم ئەنجوومەنە، پێشخستنی زانكۆ بەشدارەكانی ریزبەندییەكەیە لەڕووی كوالییەتی خوێندنەوە، لەگەڵ فراوانكردنی زانكۆ بەشدارەكانی كێبكركێكە، هەروەها ئامانجییەتی ژمارەی زانكۆ بەشدارەكان بگەیەنێتە 1000 زانكۆی نێودەوڵەتی.

new5

بارەگای ئەنجوومەنی باڵای خوێندن و هەڵسەنگاندن “HEQAC” لە وڵاتی توركیایەو بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو پلەیە، نامەیەكی ئاراستەی زانكۆی هەڵەبجە كردووە، كە لەنامەكەدا هاتووە: بەناوی تیمی ڕیزبەندی خوێندنی باڵای HE سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانە بۆ بەشداریکردنتان لە پرۆسەی ڕیزبەندیکردنەکەماندا دەنێرین، بەشداری زانکۆکەتان لە ڕیزبەندییەکەدا بەهایەکی زۆری هەیە، ئێمە ئەو هەوڵە زۆر بەرز دەنرخێنین، بەتایبەتی لە بابەتی وەڵامدانەوەی پرسیارەكان و پێدانی زانیاری دروست سەبارەت بە کارکردنی زانکۆکەتان.

لێرە کلیک بکە  بۆ زانینی ئەنجامی ڕیزبەندییەک

لێرە کلیک بکە  بۆ بینینی وێنەیەك لە بڕوانامەی ڕیزبەندی و ڕاپۆرتی کارکردنی تیمەكە
25241

chevron-down