بڵاوکراوەتەوە لە: 16-01-2023

بەڕێوەچوونی كۆرێكی شیعری لە زانكۆی هەڵەبجە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە زانكۆی هەڵەبجە كۆڕێكی شیعری بۆ شاعیری لاو كاوە حسێن بەرێوەچوو.

كۆڕە شیعرییەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆ رێكخرابوو.

كۆڕەكە رۆژی دوو شەممە ١٦-١-٢٠٢٣ لە هۆڵی مستەفا زەڵمی بەڕێوەچوو، كە سەدان خوێندكار ئامادەی کۆرەکە بوون.

لە كۆڕەكەدا شاعیر كاوە حسێن چەندین بەرهەمی شیعری خۆی خوێندەوە، كە شیعرەكانی بوونە جێگەی سەرنجی خوێندكاران‌و پێشوازییەكی زۆری لێكرا.

chevron-down