بڵاوکراوەتەوە لە: 15-01-2023

ڕاگری نوێی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەست بەکاربوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٣/١/١٥ لە هۆڵی كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. مهاباد كامل عبداللە) سەرۆكی زانكۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ و ژمارەیەك لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ و كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت مەراسیمی دەست لەكارترازان و دەست بەكاربوونی ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو كە تێیدا بەڕێز (پ.ی.د. حسێن محمد صاڵح)
لە پۆستی ڕاگری كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەستی لەكارترازاندو بەڕێز (پ.ی .د ڕێبوار زین الدین) وەك ڕاگری نوێی کۆلێج دەست بەكاربوو.
لەوتەیەکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی دەست لەکارترازان و دەست بەکاربوونی ناوبراوان پێشکەشیکرد، ستایشی هەوڵ و ماندووبونی بەڕێز (پ.ی.د.حسین محمد)یکرد کەناوبراو چەندین ساڵە خزمەت بە زانکۆو بەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت دەکات، سەرۆکی زانکۆ ڕایگەیاند: د.حسین هەمیشە بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆریەوە کاریکردووە….دواتر بەڕێز (پ.ی.د.حسێن محمد) سوپاسی سەرۆکی زانکۆیکرد کەهەمیشەو بەردەوام هاوکارو پاڵپشت و پشتیوانی بووە، هەروەک سوپاسی فەرمانبەران و مامۆستایانی کرد  کەئامادەبوون لەمەڕاسیمی دەست لەکارترازاندنی و ڕاشیگەیاند، هەمیشە هاوکارو پاڵپشتی زانکۆ دەبێت لەخزمەتکردن…پاشان بەڕێز (م.هۆشمەند عطا) بەناوی سەرۆک بەشەکان و مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت سوپاسی کاکردن و دڵسۆزی پێکەوەیی بەڕێز (پ.ی.د.حسین)کرد…هەروەها (پ.ی.د.ڕێبوار زین الدین) ڕاگری نوێی کۆلێج لەوتەیەکدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی هەموان ڕێز لەماندووبونی بەڕێز (پ.ی.د.حسین) دەگرن و وتیشی: من پێشتر لە زانکۆی هەڵەبجە خزمەتمکردوەو لەئێستاشدا کەوەک ڕاگر دەستبەکاردەبم بەڵێن دەدەم کەبەهەموو توانامەوە بەردەوام بم لەخزمەت.
‎لەكۆتایی مەراسیمەكەدا بەڕێزسەرۆكی زانكۆ و ڕاگری کۆلێجەکان خەڵاتی دەست خۆشیان بەخشیە بەڕێز (پ.ی.د حسێن) لە پای ماندوبوونی لە ماوەی ڕابردودا کەبە شێوەیەكی زۆر  دڵسۆزانە كارەكانی بە ئەنجام گەیاندووە.

chevron-down