بڵاوکراوەتەوە لە: 09-01-2023

بەخێربێن بۆ (دەیەمین کۆنفرانس و پێشەنگای نێودەوڵەتی بۆ داهێنان)

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەسەرپەرشتی بەرێز (پ.د.مهاباد کامل عبداللە)، زانکۆی هەڵەبجەو سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داهێنەرانی عێراق و بەهاوکاری هەردوو کۆلێجی (پەروەردەو ئەندازیاری زانکۆی سامەڕا) بەئامادەبوونی زیاترلە ( ٨٠ داهێنەرو زانا) لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبوارە جیاوازەکانی (پزیشکی، ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا، زانستەمرۆڤایەتیەکان و بوارەکانی دیکە) لە پارێزگای هەڵەبجەو لەنێو زانکۆی هەڵەبجە دەیەمین کۆنفرانس و پێشانگای  نێودەوڵەتی بۆ داهێنان ئەنجام دەدات.
تێیدا داهێنەران و زانایان داهێنانەکانی خۆیان دەخەنەڕوو هاوکات گفتوگۆ لەسەر داهێنانەکانیان و سودەکانی بۆ کۆمەڵگە دەکەن.
ڕۆژ/ پێنج شەم ١٢-١-٢٠٢٣
کات/  ١٠٫٠٠ی سەرلەبەیانی
شوێن/ کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە

chevron-down