بڵاوکراوەتەوە لە: 30-12-2022

ساڵی نوێ، ساڵی هێنانەدی خواستەکانتان بێت

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی زاینی، پیرۆزبایی لە خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ دەکات و خوازیارە ساڵی نوێ ساڵی بەدیهێنانی خواستەکانیان بێت، ساڵی پێشخستن و ئاوەدانی زیاتری زانکۆو بەرەوپێشچونی ڕەوتی زانست بێت.
هاوکات سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پیرۆزبایی ئاڕاستەی دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی کوردان دەکەن لەجیهاندا، بەهیوان ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و پێکەوەیی  و ئاوەدانی  کوردستان و هێنانەدی خەونی هەموو کوردان بێت.

chevron-down