بڵاوکراوەتەوە لە: 28-12-2022

زانکۆی هەڵەبجە بەشداریدەکات لە پرۆگرامێکی زانکۆی کۆڤێنتری

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەمەبەستی ئاشناکردنی خوێندکاران بە پڕۆگرامی(BREEAM)، ڕۆژی ٢٠-١٢-٢٠٢٢، بەڕێز (د.ئاراز جمال ئاغا) مامۆستا لە زانکۆی کۆڤێنتری لەبەریتانیا، سمینارێکی ئەنجامدا بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی هەڵەبجە، سمینارەکە بۆ زیاتر ئاشنبوونە بەپڕۆگرامەکەو هاندانیان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامەدا و ڕوونکردنەوەی ئەرکی مامۆستاو خوێندکار لەپڕۆگرامەدا.
پڕۆگرامەکە ناوی (BREEAM)و بریتیە لە (دروستکردنی ئەو بینایانەی کەمترین وزەی تێدابەکاردێت و لە دوونیای ئێستادا زۆر بایەخی پێدەدرێت) پڕۆگرامەکە خوێندکار ئاشنادەکات بەو تەکنیک و زانستە نوێیەی کە لەداهاتودا ببێت بەهۆی ئەوەی بینایەک درووستبکرێت کەمترین ووزەی پێویستبێت.

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لەداهاتودا بەشداری ئەم پڕۆگرامە دەکەن و لەدوای تەواوکردنی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن و دەبن بەخاوەنی بڕوانامەیەکی نێودەوڵەتی لەبواری ئاماژەپێکراودا.

chevron-down