بڵاوکراوەتەوە لە: 25-12-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، پەیامێک ئاڕاستەی د.فەریاد فازیل عومەر، دەکات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی (ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ)، لەلایەن سەرۆک کۆماری ئەڵمانیا (فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر)، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز (د.فەریاد فازیل عومەر) مامۆستا لە زانکۆی ئازادی لە بەرلین دەکات، لە پەیامەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت” ئەو خەڵاتە بۆ هەموو کورد جێگەی شانازی و پڕبەهایە بەوپێیەی خەڵاتەکە بۆ زمانی کوردیەو بەڕێزتان بە لێکۆڵینەوە پڕبەهاکانتان نوێنەرایەتی ئەو زمانە دەکەن و پردی پەیوەندی کلتورین لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا”

chevron-down