بڵاوکراوەتەوە لە: 23-12-2022

زانکۆی هەڵەبجە، ڕێزلێنان بەو خوێندکارانە دەبەخشێت کە توێژینەوەیان بڵاوکردوەتەوە

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە مەڕاسیمی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارانی (کۆلێجی زانست)ی زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توێژینەوەیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوکردوەتەوە.
مەڕاسیمەکە ڕۆژی ٢١-١٢-٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێجی زانست بەڕێز(پ.ی.د.سەرکێو صلاح)و سەرۆکی بەشەکانی کۆمپیوتەر و فیزیای کۆلێجی زانست و ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکار و ستافی ئەکادیمی زانکۆ ئەنجامدرا. لە سەرەتای مەراسیمەکەدا (م. باوەڕ محمد)سەرپەرشتیاری مەڕاسیم، باسی لە گرنگی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و کاریگەری لەسەر پڕۆسە زانستی و ئەکادیمیەکان کرد، هەروەها بە  گرنگیەوە باسی لە ئەم چالاکیەی خوێندکارەکان کرد.

پاشان ڕاگری کۆلێجی زانست، لە وتەیەکدا سوپاسی خوێندکارەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە زانستییە گرنگە و بە گرنگیەوە باسی لە ئەنجامدانی توێژینەوە و کاریگەرییان لەسەر پێشخستنی ڕەوتی زانست لە کوردستان کرد.

لە مەڕاسیمەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بە سێ گروپ توێژەر بەخشرا کە خوێندکاری کۆلێجی زانستی زانکۆی هەڵەبجە بوون و توێژینەوەیان لە گۆڤارە نێودەوڵەتیەکاندا بڵاوکردبووەوە بەمشێوەیە:

گروپی یەکەم پێکهاتبوون لەبەڕێزان (ئاسۆ نەجات، ڕەیان سەرکەوت، دانیا لەتیف) بە سەرپەرشتی (م. ئاری محمد سعید) لە بەشی کۆمپیوتەر توێژینەوەیەکی ئاستبەرزیان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردبوەوە لەلایەن خانەی چاپی سپرینگەرەوە بڵاودەکرێتەوە. شایەنی باسە توێژینەوەکە لە پرۆژەی دەرچوونی خوێندکارەکانەوە وەرگیراوە.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن

https://link.springer.com/chapter/10.1007/978-3-031-14054-9_24

گروپی دووەم پێکهاتبوون لە ( شنیا ڕفعت حسین، چرۆ محمد علی) و بە سەرپەرشتی (م. ئاری محمد سعید)لە بەشی کۆمپیوتەر توێژینەوەیەکی ئاستبەرزیان لە گۆڤاری   Data in Briefبڵاوکردوەتەوە کە لە سکۆپەس تۆمار کراوە. هەردوو توێژەر توێژینەوەکەیان لە کاتی کارکردن وەک موعید بڵاوکردوەتەوە.  پێشتر خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی هەڵەبجە بوون.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن

https://doi.org/10.1016/j.dib.2022.108089

گروپی سێیەم، پێکهاتبوون لە خوێندکاران (شنیار کەریم، دێنی عەدنان، خەدیجە ڕزگار و بێریڤان ئازاد)لە بەشی فیزیا بە سەرپەرشتی (م. باوەڕ محمد فرج) و (م. بهاالدین محمد حسین)، توێژینەوەیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاوکردوەتەوە لە وڵاتی مالیزیا بڵاودەکرێتەوە، توێژینەوەکە لە چالاکییەکی قۆناخی سێی خوێندکارەکانەوە وەرگیراوە.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکەن

https://matrixsmathematic.com/msmk.02.2022.30.33/

chevron-down