بڵاوکراوەتەوە لە: 20-12-2022

زانکۆی هەڵەبجەو سەنتەری نێودەوڵەتی فەرەنسی کۆنفرانسێکی زانستی ئەنجام دەدەن

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠-١٢-٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی (پ.ی.د.سیروان حامد احمد) پێشوازیانکرد لە بەڕێزان ( د.قاسم نجیب المرسومی، بەرێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەرەنسی بۆ زانست و داهێنان)و ( م.سەربەست تۆفیق، سەرۆکی رێکخراوی بزاڤی ئاشتی)
ناوبراوان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر ئاستی عێراق بۆ خەڵاتکردنی داهێنەرەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد، بڕیاروایە کۆنفرانسەکە زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری فەرەنسی نێودەوڵەتی بۆ زانست و داهێنان ئەنجامیبدات.

chevron-down