بڵاوکراوەتەوە لە: 18-12-2022

ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەستبەکاربوو

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێز (د.ئاکۆ ئیبراهیم فقی ) وەک ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨-١٢-٢٠٢٢ دەستبەکاربوو
لەوتەیەکدا بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ناوبراو سەرۆکی زانکۆ سەرەڕای پیرۆزبایی لە ڕاگری نوێ، ئاماژەی بەوەکرد هەمووان پێویستە پشتگیرو پشتیوانبن بۆ بەرەوپێشتربردنی کۆلێجەکەو ئەو ئامانجانەی پێویستە بەدیبهێنرێن لەچوارچێوەی کاری زانکۆی هەڵەبجەدا هەوڵی بۆ دەدەن تا بتوانن خزمەتی زیاتر پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن.
پاشان ئەندامانی ئامادەبووی ئەنجومەنی زانکۆو سەرۆک بەشەکانی کۆلێج و مامۆستایان پشتگیری و پشتیوانیان بۆ ڕاگری کۆلێج دەربڕی و هیواخوازبوون هەمووان پێکەوەو لەپێناو بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست لە زانکۆو لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هاوکاربن.

chevron-down