سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (م.هیدایەت محمد احمد) بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی بەریتانی و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی بەسایتی زانکۆی هەڵەبجەی ڕاگەیاند: مەبەستی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە یەکخستنەوەو پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی بەشی زمانی ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەو پەروەردەی بنەرەتی لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوو ڕۆژی خایاندووە (١٥،١٤-١٢-٢٠٢٢) لە شاری هەولێر، ڕونیشیکردەو وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و بەشێک لەزانکۆکانی عێراق ئەنجامدراوە.