بڵاوکراوەتەوە لە: 17-12-2022

سەری رێزو نەوازش بۆ ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەوی دەکەین

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بەبۆنەی ڕۆژی (ئاڵای کوردستان)ەوە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبداللە) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ئاڵای کوردستان هێمای بەرخۆدان و قووربانیدان و  خەباتی خۆڕاگری گەلی کوردستانە، سەدان ساڵە گەلی کورد خەبات و تێکوشان دەکات تاکو ببێت بەخاوەنی کیانی خۆی و لەسایەی ئاڵایەکدا ماف و ئازادیەکانی بەدەستبهێنێت، بەدەیان هەزار پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەر لەشۆڕشە یەک لەدوای یەکەکاندا گیانیان لەپێناویدا بۆ کوردستانێکی ئازادو ئاوەدان بەخشی. بۆیە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هەمووان سەری ڕێزو نەوازش بۆئاڵای پیرۆزی کوردستان نەوی دەکەین و خوازیاری بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستانین لەکوردستانی گەورەدا.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

لە ساڵی  ٢٠٠٩ دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوەو چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد هەڵگیران و پارێزگاریان لێکرا.

chevron-down