سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) ئەمشەو ١٣-١٢-٢٠٢٢، سەردانی بەشی ناوخۆیی کچان و کوڕانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گرفت و پێداویستی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، خوێندکاران دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ پەرۆشی و خەمخۆری سەرۆکی زانکۆو سەردانی بەڕێزیان بۆ بەشی ناوخۆییەکان، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە خوێندکارانی ڕاگەیاند: هەمووان پێکەوە وەک خێزانێک لێرەین و تەواوکەری یەکترین و لەهەر بارودۆخێکدا هاوکارو پشتیوانتانم و بەڵێنی پێدان هەرچی لەتوانایدابێت بۆیان بکات