بڵاوکراوەتەوە لە: 07-12-2022

شاندێكی زانكۆی جیهان – سلێمانی سەردانی زانكۆی هەڵەبجە دەكات

ئامادەکراوە لەلایەن:  زانکۆی هەڵەبجە

بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، شاندێكی زانكۆی جیهان – سلێمانی، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ ئەنجامدا.

شاندەكەی زانكۆی جیهان – سلێمانی، پێكهاتبوون لە بەڕێزان، دكتۆر ئومێد رەفیق فەتاح سەرۆكی زانكۆی جیهان ‌- سلێمانی، دكتۆر رێبوار زەینەدین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ‌و خوێندنی باڵا، كە رۆژی چوار شەممە 7/12/2022 سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد.

شاندەكەی زانكۆی جیهان – سلێمانی، لەلایەن شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و پرۆفیسۆر دكتۆر دانا عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خێندنی باڵا و پرۆفیسۆری یاریدەردەر سیروان حامید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ‌و دارایی و دكتۆر ئاكۆ ئیبراهیم فەقی راگری كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا شاندی هەردوو زانكۆ جەختیان لە بەردەوامی كاری پێكەوەیی ‌و هاوبەش كردەوە، بەتایبەت لەبوارە زانستی ‌و پەروەردەییەكان، بۆ ئەوەی كار بۆ بەرزكردنەوەی خزمەتگوزارییەكان بكەن.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانكۆ “زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی جیهان – سلێمانی” كردەوە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە كەرتی خوێندنی باڵا بكەن

chevron-down