بڵاوکراوەتەوە لە: 18-12-2022

زانكۆی هەڵەبجە بەشداری لە كۆنفرانسێكی پزیشكی نێودەڵەتی دەكات

ئامادەکراوە لەلایەن: UoH

بە بەشداری ‌و پشتیوانی زانكۆی هەڵەبجە و چەندین زانكۆی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و عێراق و نێودەوڵەتی كۆنفرانسێكی پزیشكی نێودەوڵەتی تایبەت بە نەخۆشییەكانی منداڵان بەرێوەچوو.

لە ژێر دروشمی “سەلامەتی بۆ منداڵانی عێراق”ی رۆژی 15/12/2022 كۆنفرانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵانی كوردستان ‌و كۆمەڵەی پزیشكانی منداڵانی عێراق لە هەولێر بەرێوەچوو.

كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژی خایاند، كە نزیكەی 400 كەس لە ناوەوەو دەرەوەی عێراق بەشداربوون.

لە كۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێك تەوەری جیاواز لەبارەی نەخۆشییە جیاوازەكانی منداڵانی پێشكەشكرا، كە چەندین توێژینەوەی پزیشكی ناوخۆیی ‌و جیهانی تێدا خرایەڕوو.

هەروەها لە كۆنفرانسەكەدا چەند كەیاسەتییەكی ناسراوی جیهانی بەشداربوون، لەوانە سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵانی جیهانی، سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵانی دەریای ناوەڕاست، سەرۆكی پێشووی كۆمەڵەی ئەكادیمیای ئەمریكی بۆ نەخۆشییەكانی منداڵان و چەندین كەسایەتی تریش.

chevron-down