بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەهەماهەنگی لیژنەی چالاکی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان، ڕۆژی سێ شەممە ٢٠-١٢-٢٠٢٢، کۆتایی بەخولی تۆپی سەر مێزهێنا کەبۆسەرجەم خوێندکارانی(کوڕان، کچان)ی زانکۆی هەڵەبجە ڕێکخرابوو.
لە کۆتایدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.  ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوون:
لەسەر ئاستی کچان:
خوێندکاری بەشی وەرزش (سۆز کاظم کمال)  پلەی یەکەم
خوێندکاری بەشی وەرزش (هودا فاتیح سلیمان ) پلەی دووەم

لەسەر ئاستی کوڕان:
خوێندکاری بەشی ئەندازیاری (محمد سیروان والی) پلەی یەکەم
خوێندکاری بەشی کۆمپیوتەر (شاسوار جلال ابراهيم ) پلەی دووەم

لەسەر ئاستی مامۆستایانی کۆلێج :
مامۆستا (ڕێنوار جلال)  پلەی یەکەم
مامۆستا (ئاسۆ علی)  پلەی دووەم

ڕۆژی یەک شەممە ١٨-١٢-٢٠٢٣، بەئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (پ.د. مهاباد کامل عبدللە) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی بەڕێز (پ.ی.د. سیروان حامید احمد) وڕاگری کۆلێجی زانست بەڕێز ( پ.ی.د. سەرکێو صلاح)و بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان(د. ئاکۆ ابراهیم فقێ)و ژمارەیەک لەسەرۆک بەش و مامۆستایانی کۆلێجی ناوبراو بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە بەڕێز(ئەریوان صلاح) کۆتایی بە خوولی فوتساڵی زانکۆ هات کە بەڕێوەبەرایەتی چالاکیەکانی زانکۆ بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی لاوانی هەڵەبجە کرابویەوە بۆ سەرجەم خوێندکارانی ( کوڕان-کچان) ی قۆناغ و بەشەکانی زانکۆ.
لە یاری یەکەم دا کچانی قۆناغی دووەمی وەرزش توانیان لە کچانی قۆناغی سێیەمی وەرزش بباتەوەوببنە پاڵەوانی خولەکە .
لە یاری دووەم دا کوڕانی قۆناغی دووەمی وەرزش توانیان لە کوڕانی قۆناغی سێیەم ببەنەوە و پلەی یەکەم بەدەست بێنن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠-١٢-٢٠٢٢ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی (پ.ی.د.سیروان حامد احمد) پێشوازیانکرد لە بەڕێزان ( د.قاسم نجیب المرسومی، بەرێوەبەری سەنتەری نێودەوڵەتی فەرەنسی بۆ زانست و داهێنان)و ( م.سەربەست تۆفیق، سەرۆکی رێکخراوی بزاڤی ئاشتی)
ناوبراوان بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی زانستی لەسەر ئاستی عێراق بۆ خەڵاتکردنی داهێنەرەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیان کرد، بڕیاروایە کۆنفرانسەکە زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ سەنتەری فەرەنسی نێودەوڵەتی بۆ زانست و داهێنان ئەنجامیبدات.

بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە)و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، و سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێز (د.ئاکۆ ئیبراهیم فقی ) وەک ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٨-١٢-٢٠٢٢ دەستبەکاربوو
لەوتەیەکدا بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە ڕاگرایەتی کۆلێجی ناوبراو سەرۆکی زانکۆ سەرەڕای پیرۆزبایی لە ڕاگری نوێ، ئاماژەی بەوەکرد هەمووان پێویستە پشتگیرو پشتیوانبن بۆ بەرەوپێشتربردنی کۆلێجەکەو ئەو ئامانجانەی پێویستە بەدیبهێنرێن لەچوارچێوەی کاری زانکۆی هەڵەبجەدا هەوڵی بۆ دەدەن تا بتوانن خزمەتی زیاتر پێشکەش بە کۆمەڵگە بکەن.
پاشان ئەندامانی ئامادەبووی ئەنجومەنی زانکۆو سەرۆک بەشەکانی کۆلێج و مامۆستایان پشتگیری و پشتیوانیان بۆ ڕاگری کۆلێج دەربڕی و هیواخوازبوون هەمووان پێکەوەو لەپێناو بەرەوپێشبردنی ڕەوتی زانست لە زانکۆو لەچوارچێوەی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هاوکاربن.

سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (م.هیدایەت محمد احمد)  بەشداریکرد لە وۆرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی بەریتانی و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی بەسایتی زانکۆی هەڵەبجەی ڕاگەیاند: مەبەستی وۆرکشۆپەکە بریتی بوو لە یەکخستنەوەو پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی بەشی زمانی  ئینگلیزی کۆلێژی پەروەردەو پەروەردەی بنەرەتی لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوو ڕۆژی خایاندووە (١٥،١٤-١٢-٢٠٢٢) لە شاری هەولێر، ڕونیشیکردەو وۆرکشۆپەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و بەشێک لەزانکۆکانی عێراق ئەنجامدراوە.

بەبۆنەی ڕۆژی (ئاڵای کوردستان)ەوە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبداللە) پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
ئاڵای کوردستان هێمای بەرخۆدان و قووربانیدان و  خەباتی خۆڕاگری گەلی کوردستانە، سەدان ساڵە گەلی کورد خەبات و تێکوشان دەکات تاکو ببێت بەخاوەنی کیانی خۆی و لەسایەی ئاڵایەکدا ماف و ئازادیەکانی بەدەستبهێنێت، بەدەیان هەزار پێشمەرگەی قارەمان و تێکۆشەر لەشۆڕشە یەک لەدوای یەکەکاندا گیانیان لەپێناویدا بۆ کوردستانێکی ئازادو ئاوەدان بەخشی. بۆیە لەم ڕۆژە پیرۆزەدا هەمووان سەری ڕێزو نەوازش بۆئاڵای پیرۆزی کوردستان نەوی دەکەین و خوازیاری بەدیهێنانی تەواوی مافەکانی گەلی کوردستانین لەکوردستانی گەورەدا.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

لە ساڵی  ٢٠٠٩ دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوەو چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٥ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد هەڵگیران و پارێزگاریان لێکرا.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز (پ.د.مهاباد کامل عبدللە) ئەمشەو ١٣-١٢-٢٠٢٢، سەردانی بەشی ناوخۆیی کچان و کوڕانی زانکۆی هەڵەبجەی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە گرفت و پێداویستی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، خوێندکاران دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ پەرۆشی و خەمخۆری سەرۆکی زانکۆو سەردانی بەڕێزیان بۆ بەشی ناوخۆییەکان، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بە خوێندکارانی ڕاگەیاند: هەمووان پێکەوە وەک خێزانێک لێرەین و تەواوکەری یەکترین و لەهەر بارودۆخێکدا هاوکارو پشتیوانتانم و بەڵێنی پێدان هەرچی لەتوانایدابێت بۆیان بکات

بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی سەر بەکۆلیژی یاساو کارگێڕی لەزانکۆی هەڵەبجە بە سەرپەرشتی مامۆستا ئاكۆ محەمەد تۆفیق سەرۆك بەش، قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و ئیدارەدان و چارەسەرکردنیان لە سیمپۆزیۆمێکدا تاوتوێكرد.

سیمپۆزیۆم لە رۆژی ١٢-١٢-٢٠٢٢، لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، کە تێیدا شیکردنەوەی بەشێکی زۆری قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی هەوڵدان بۆ کەمکرردنەوەی زیانەکانی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان خرایەڕوو، ئەوەش لەلایەن خوێندکارانی کۆلیژی بازرگانی نێودەوڵەتی

لەو سیمپۆزیۆمەدا (١٤) قەیران و ئاستەنگی هەنووكەیی لەهەرێمی کوردستان خرایەڕوو، هەروەها پێشنیاز و چارەسەریش لەبەرانبەردا پێشکەشکران و ئامادەبووانیش ڕاوسەرنجییان لەسەر پانێڵەكان دەخستەڕوو

سیمپۆزیۆم بەم شێوەیە پێشکەشکرا

قه‌یرانی سۆشیال میدیا
لەلایەن خوێندكاران (شاد حەمەئەمین، ڕێژوان فایه‌ق)

قه‌یرانی باری دارایی خه‌ڵكی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (شادیار شۆڕش، ئاسۆ محمود)

قه‌یرانی سوته‌مه‌نی له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (سۆما سه‌باح، ساری عومه‌ر)

قه‌یرانی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (ئه‌حمه‌د سالم، بژێو دڵشاد)

قه‌یرانی ئاو له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (محەمەد حامید، یوسف ئاریان)

قه‌یرانی سیستمی په‌روه‌رده‌
لەلایەن خوێندكاران ڕۆڤار ئیبراهیم، نێرگز بەهادین، جه‌وهه‌ر جەلال)

قه‌یرانی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا
لەلایەن خوێندكاران (نڤار نوری، ڕاژان غفور، شه‌نگه‌ عومەر)

قه‌یرانی گه‌شتوگوزار
لەلایەن خوێندكاران (ده‌ریا شه‌ریف، ڕێبین ڕه‌فیق، ڕه‌وا ئه‌مجه‌د)

قه‌یرانی بازرگانی و هه‌نارده‌كردن
لەلایەن خوێندكاران (ڕاوێژ حەسیب، هه‌ڵوێست جەبار، هۆكار محەمەد)

قه‌یرانی كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (په‌یوه‌ند محەمەد، ئاری حسێن)

قه‌یرانی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (سۆما ئومێد، كه‌وسه‌ر مه‌جید)

قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكارن (شاجوان ره‌فعه‌ت، تاڤان ڕافع)

قه‌یرانی به‌رهه‌می ناوخۆیی
لەلایەن خوێندكاران (لاڤه‌ جەبار، ره‌یان لوقمان، ده‌ریا وه‌هبی)

قه‌یرانی ته‌ندرووستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
لەلایەن خوێندكاران (شه‌رمن تاریق، باڵا بێستون)

بۆسەرخستنی پڕۆژەی (ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی زانکۆی هەڵەبجە)، پەرلەمانی کوردستان، لەڕێگەی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەوە بڕی (١٥ملیۆن دینار) بەو لیژنەیەی زانکۆی هەڵەبجە دەبەخشێت کەسەرپەرشتی ئەم کارە دەکەن
ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی هەڵەبجەو سەرۆکی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.ی.د.نەریمان عبدللە)بەسایتی زانکۆی ڕاگەیاند
زانکۆی هەڵەبجە لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە خەریکی ئەنجامدانی پڕۆژەی(ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە)یەو بۆ ئەومەبەستەش پێویستی بەپاڵپشتی ماددی و مەعنەوی هەمووان هەیە تائەو ئەرشیفە گرنگە کۆبکەینەوەو بیپارێزین و سوودمەندبین لەم ڕێگەیەوە بۆ تەواوی کوردستان و ئەکادیمیستان.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە پڕۆژەکە بریتیە لە(ئەرشیفکردنی هەموو ئەوبابەت و وێنەو دیکۆمێنت و دیداری ڕزگاربوانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، توێژینەوەو هەربابەتێکیتری پەیوەست بەکیمیابارانی هەڵەبجە، هەموویان لەوێب-سایتێکدا ئەرشیف دەکرێن).
سەرۆکی لیژنەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆساید ئاماژەی بەوەکرد، زانکۆی هەڵەبجە داوایکرد لەسەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەڕێگەی نوسینگەکەیەوە لەپارێزگای هەڵەبجە بۆئەوەی هاوکاربن بەتایبەت لەڕووی ماددیەوە بەدابینکردنی بڕێک پارە تا پڕۆژەکە بخاتەسەرپێی خۆی، بەوهۆیەوە بڕی(١٥ملیۆن دینار)یان بەخشی بەلیژنەکە بۆئەوەی هاوکاربێت بۆسەرخستنی پڕۆژەکە.
هاوکات سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)
سوپاسی نوسینگەی پارێزگای هەڵەبجەو سەرۆکایەتی پەرلەمانیکردو هیواخوازبوو لایەنەپەیوەندیدارەکانیتریش هەمووان هاوکاربن بۆسەرخستنی زیاتری پڕۆژەکە.

بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، شاندێكی زانكۆی جیهان – سلێمانی، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەی كرد و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی زانكۆ ئەنجامدا.

شاندەكەی زانكۆی جیهان – سلێمانی، پێكهاتبوون لە بەڕێزان، دكتۆر ئومێد رەفیق فەتاح سەرۆكی زانكۆی جیهان ‌- سلێمانی، دكتۆر رێبوار زەینەدین یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی ‌و خوێندنی باڵا، كە رۆژی چوار شەممە 7/12/2022 سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد.

شاندەكەی زانكۆی جیهان – سلێمانی، لەلایەن شاندێكی زانكۆی هەڵەبجە بە سەرۆكایەتی پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و پرۆفیسۆر دكتۆر دانا عەبدوڵڵا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خێندنی باڵا و پرۆفیسۆری یاریدەردەر سیروان حامید یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی ‌و دارایی و دكتۆر ئاكۆ ئیبراهیم فەقی راگری كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان پێشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا شاندی هەردوو زانكۆ جەختیان لە بەردەوامی كاری پێكەوەیی ‌و هاوبەش كردەوە، بەتایبەت لەبوارە زانستی ‌و پەروەردەییەكان، بۆ ئەوەی كار بۆ بەرزكردنەوەی خزمەتگوزارییەكان بكەن.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو زانكۆ “زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی جیهان – سلێمانی” كردەوە، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە خزمەتی زیاتر بە كەرتی خوێندنی باڵا بكەن

chevron-down