یاریدەدەرێتی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، خوازیارانی خوێندنی ماستەر لەوبوارانەی لەخوارەوەدا ئاماژەیان پێکراوە ئاگاداردەکات دەتوانن فۆڕمی داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەی دانراوە بۆ کێبڕکێی کورسی خوێندن تاسوودمەندببن.

ڕۆژی چوارشەم ٢٩-٣-٢٠٢٣، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێز د.ئارام محمد قادر لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند لەڕۆژی یەک شەم ٢-٤ پێشکەشکرد دەستپێدەکات تا ١٨-٥ بەردەوام دەبێت و ڕۆژی ٢٩-٥ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدرێت و پڕۆسەی خوێندنیش لەمانگی ٩ی ٢٠٢٣دادەبێت و ٦٠٠٠ شەش هەزار کورسی بۆ دبلۆم و دبلۆمی باڵاو ماستەرو دکتۆرا تەرخانکراوە.

پلانى زانکۆى هەڵەبجە

کرێی خوێندنی پەسەندکراو

ژمارە بیست و یەک (وەشانی ١ی بەرگی ٨ی ساڵی ٢٠٢٣)ی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

ئەم ژمارەیە ١٦ توێژینەوەی جیاوازی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەخۆدەگرێت، کە پێکهاتووە لە بابەتەکانی (زمان، ئەدەب، هونەر، ڕاگەیاندن، جوگرافیا، مێژوو، شوێنەوار، پەروەردە و دەروونزانی، فیق، شەریعە، کۆمەڵناسی، یاسا).
گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە ماوەی (٨) ساڵە لەلایەن زانكۆی هەڵەبجەوە بڵاودەکرێتەوەو یەكێكە لەگۆڤارە زانستییە ئەكادیمییەكان و لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە مۆڵەتی پێدراوە.  گۆڤارەكە لەچەندین دامەزراوەی زانستی ئیندێكس كراوەو خاوەنی (DOI) و (ISSN)ی تایبەتی خۆیەتی.
بۆ بینینی سەرجەم توێژینەوەکانی ئەم ژمارەیە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:
https://huj.uoh.edu.iq/index.php/HUJ/issue/view/n21

IMG-20230401-WA0000

لە درێژەی هەوڵ و چالاکیەکانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ مەبەستی دروست کردنی پەیوەندی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی جیهاندا، زانکۆی هەڵەبجە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنی لەگەڵ زانکۆی ئێڤۆرا لە وڵاتی پرتوگال واژۆ کرد.

یاداشتنامەکە لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مەهاباد کامیل عەبدوڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو بەڕێز پرۆفیسۆر پاولۆ کواریسما جێگری سەرۆکی زانکۆی ئێڤۆرا بۆ توێژینەوەو داهێنان و بەنێودەوڵەتیکردن واژۆ کرا بەشێوەی ئۆنلاین.

لە خاڵە گرنگەکانی ناو یاداشتنامەکە بەشێوەیەکی گشتی بریتین لە پەرەپێدانی پرۆژەی توێژینەوەی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی مامۆستاو تویژەر و خوێندکار، ڕێکخستنی خول و وۆرکشۆپ و سیمینار، ئاڵوگۆڕی سەرچاوەو کتێب و بابەتی ناو کتێبخانەو بڵاوکراوەکان، ئەنجامدانی پرۆگرامی هاوبەشی ماستەر و دکتۆرا.

یاداشتنامەکە کە بۆ ماوەی چوار ساڵە، لە چوارچێوەی ئەو نەخشەڕێگایەدا ئەنجامدراوە کە زانکۆی هەڵەبجە هەیەتی بۆ دروست کردنی پردێکی ئەکادیمی و زانستی لەگەڵ زانکۆ ناسراوەکانی ئەوروپا کە مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران دەتوانن لێی سودمەندبن.

زانکۆی ئێڤۆرا یەکێکە لە زانکۆ ئەوروپییە بەشداربووەکانی پرۆژەی ئەپڕەیز و خاوەنی ٨٠٠٠ خوێندکار و ١٥٠٠ خوێندکاری نێودەوڵەتی و ٦٧٠ ستافی ئەکادیمی و پرۆگرامی ماستەرو دکتۆرا لەچەندین بواری جیاوازدا.

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عبدللە)بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کوردی ٢٠٧٢٣، لەپەیامێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کوردستان بەگشتی و دانیشتوانی پارێزگای هەڵەبجەو تەواوی خوێندکاران و فەرمانبەرو مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجەدەکات، دەخوازێت ساڵی نوێی کوردی بەهاری خۆشی و خۆشبەختی بۆ هەموان بهێنێت و هەمووان وەک گوڵی بەهار گەش و دورلەئازاربن.

مامۆستا مەریوان احمد حمە سعید ، مامۆستا لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی لەگەڵ سێ توێژەری کەدا، توێژینەوەیەک بڵاودەکاتەوە لە گۆڤاری (Journal of Iranian Medical Council (JIMC)) ، گۆڤاری ناوبراو  گۆڤارێکی ئاست بەرزە و ئیندێکس کراوە لە داتەبەیسی سکۆپەس.

لەم توێژینەوەیەدا توێژەران شیکاریان بۆ کاریگەری جگەرەکێشان لە سەر بەقورسی توشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا کردوە.
بۆ بینین و دابەزاندنی توێژینەوەکە کلیک لە خوارەوە بکە

https://www.jimc.ir/article_168754.html

ڕۆژی (٢٠٢٣/٣/١٦) ڕێکخراوی نوێ بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی دۆستایەتی ئەڵمانی کوردی، وۆرکشۆپێکیان سازکرد سەبارەت بە جینۆسایدی هەڵەبجە، دۆخی ئێستای شاری هەڵەبجە، دۆخی برینداران و کارکردن لەسەرکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە لە چوارچێوەی یاسادا.

بەشداران لە ئەڵمانیا پێکهاتبوون لە (گولسەرێن دەمیرێل) ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی باڤاریا و ئەندامی پارتی سەوز،  (لویس گوتمان) سەرۆکی ڤی ڤی ئێن-بی دی ئەی سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی نازییەکان.
هەروەها بەشداران لە کوردستان پێکهاتبوون لە (د. ئاوارە حسێن) مامۆستای بەشی یاسای زانکۆمان، (هۆشمەند موراد) ئەندامی دەستەی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ( هێرۆ وەکیل) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نوێ لە هەڵەبجە.
وۆرکشۆپەکە چەندین دەستکەوتی گرنگی هەبوو بۆ کەیسی هەڵەبجە، کە لەم بەستەرەی خوارەوەدا دەتوانن تەواوی وۆرکشۆپەکە ببینن:

https://youtu.be/4pZ_MXWgF-I

بەدروشمی (زانکۆی هەڵەبجە بە پرۆژەو داهێنانەکانی خزمەت بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات ) یادی 35هەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 16/3/2023 بەچاودێری بەڕێز پ. د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەدروشمی (زانکۆی هەڵەبجە بەپرۆژەو داهێنانەکانی خزمەت بەکەیسی جینۆسایدی هەڵەبجە دەکات ) ، بەئامادەبوونی بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو خێزان و کەس و کاری شەهیدان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە و ژمارەیەک لە بەرپرسی ئیداری شارەکە زانکۆی هەڵەبجە مەراسیمی 35هەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەڕێوەدەبات .
دەستپێکی مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بوو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و شەهیدانی کوردستان، دواتر وتاری بەخێرهاتن لەلایەن سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە خوێنرایەوەو باسی لە مەرگەساتی شارەکە کرد و ئاماژەی بەڕۆڵی زانکۆ کرد وەک سەرچاوەیەکی ئەکادیمی و زانستی لە شارەکەدا، کە هەمیشە هەوڵی جددیداوە بۆ بەجینۆساید ناساندن و گەیاندنی دەنگی شارەکە بە وڵاتانی دەرەوە .
پاشان بەرهەمی هونەری شاکاری گوڵباران لەهۆنراوەی سەلاحەڕەش و عزیز حەمەکریم و ئاوازی بەختیار حەمەکریم و عزیز حەمەکریم لەلایەن مناڵانی باخچەی شەونم پێشکەشکرا .
هەروەها خستنەڕووی پرۆژەی ئەرشیفی دیجیتاڵی جینۆسایدی هەڵەبجە لەلایەن پ. ی. د. نەریمان عبداللە علی ، کە پرۆژەیەکی زانکۆی هەڵەبجەیەو بریتیە لەکۆکردنەوەو ئەرشیف کردنی هەموو زانیاری ودیکۆمێنت بەڵگەنامەو لێکۆڵینەوەو نوسراو و  وێنەو ڤیدیۆ  لەسەر کیمیابارانی هەڵەبجە .
هەر لەمەراسیمەکەدا ئینسایکلۆپیدیای هەڵەبجە لەلایەن پ.ی.د. حسین محمد ساڵح خرایە ڕوو کە تیایدا باسی لە ئینسکلۆپیدیا و گرنگیەکەی کرد کە بەهاوکاری ڕێکخراوی خاڵ کارەکانیان بەڕێوەدەبەن.
دواتر پارچەیەک میوزیکێک لەلایەن جەزای ساز و م.سەلیم و م.ئالان پێشكەشكرا.
پاسان پانێڵی ( دیدێکی نوێ بۆ بنیاتنانەوەی شوناسی تاکی هەڵەبجە ) لەلایەن م. هۆشمەند عەتا محمود بەڕێوەچوو بۆ هەریەک لەبەڕێزان :
د.جعفر عمر ٲحمد / بەناونیشانی کاریگەرییە دەروونیەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە لەسەر بەرکەوتووان ، کاریگەرییە دەروونیەکان کەتووشی هەندێ نەخۆشی دەبن کە خەمۆکی گرنگترینیانە و دڵە ڕاوکێ و فۆبیا کە چارەسەر کراون ، وەهۆکارە دەروونی و جەستەییەکانی ڕوونکردەوە کە ئەمانە بەجوانکردنی داهاتو وازهێنان لەڕابردوو چارەسەر دەکرێن .
د. جیهاد ابراهیم احمد / بەناونیشانی ( لێکەوتە تەندروستیەکانی مەرگەساتی هەڵەبجە ) ، باسی لە جۆری ئەو گازانە کرد کەلە ڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە ڕژاون وەک گازی خەردەل (مەنستات ) ، گازی عەساب ، سارین تابوون VX وە کاریگەری ئەو گازانە کرد لەسەر کۆئەندامی هەناسەی بەرکەوتووان .
د. لهۆن قادر عبدالرحمن / بەناونیشانی (شوناسی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان لەجینۆسایدو شێواندنەوە بۆ خۆدزینەوەو پێشەنگ بوون ) باسی لە چەمکی شارو  هاوشاری کرد ، کە شار ئەوشوێنەیەدیدو بۆچوونە جیاوازەکانی کۆمان دەکاتەوەو هاوشاریش ئەو کەسەیە کە بۆ ئەوفەزایە ئەژی نەک بۆخۆی بژی .
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا ڕادیۆی زانکۆی هەڵەبجە کرایەوەو سەردانی پێشانگای جینۆسایدی هەڵەبجە کرا، كە هەر لە زانكۆی هەڵەبجە كرابووەوە.

باڵوێزی گشتی ۆ كونسوڵی بەریتانیا لەعێراق‌و هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆكە كۆبوونەوە.

بەرێز مارك برایسون باڵوێزی گشتی بەریتانیا لەعێراق و بەرێز رۆزی كەیف كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان رۆژی پێنج شەممە 16/3/2023، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازییان لێكرا.

دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆك و ئەنجوومەنی زانكۆ، لەگەڵ كۆمەڵێك خوێندكاری زانكۆی هەڵەبجە كۆبوونەوە، كە خوێندكارەكان بریتیبوون لە چەند خوێندكارێكی بەشی ئینگلیزی كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی هەڵەبجە.

لە كۆبوونەوەكەدا باڵوێزی بەریتانیا دوای گوێگرتن لە سەرنج و تێبنییەكانی خوێندكارەكان، لە بارەی دۆخی زانكۆی هەڵەبجەو ژینگەی خوێندنیان باسی ئەو ئۆفەرانەی وڵاتی بەریتانیای كرد، كە بەردەستن و خوێندكارانی عێراق و هەرێم بە گشتی‌و خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە بەتایبەتی دەتوانن وەریبگرن.

باڵوێزی بەریتانیا لە قسەكانی هانی خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە بە گشتی‌و بەشی زمانی ئینگلیزی بەتایبەتی دا، كە سوود لەو ئۆفەرانە وەرگرن، بۆ ئەوەی لە وڵاتی بەریتانیا كورسی خوێندن بەدەستبهێنن و جەختیشیكردەوە، وەك كونسوڵخانەو باڵوێزخانە، ئامادەی هەموو هاوكارییەكن لەو بوارەدا.

باڵوێزی گشتی و كونسوڵی بەریتانیا لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و جەختیان لە هەماهەنگی زانكۆكانی وڵاتیان و زانكۆی هەڵەبجە كردەوە.

بەرێز مارك برایسون باڵوێزی گشتی بەریتانیا لەعێراق و بەرێز رۆزی كەیف كونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەریان رۆژی پێنج شەممە 16/3/2023، سەردانی زانكۆی هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە پێشوازییان لێكرا.

لەمیانی سەردانەكەیان بۆ زانكۆی هەڵەبجە كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندە بەریتانییەكەو سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا، لە كۆبوونەوەكەدا بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل باسی كۆلیژ و بەش و سیستمی خوێندنی زانكۆی هەڵەبجەی كردو جەختیكردەوە، ئێستا خوێندن لە زانكۆی هەڵەبجە بە پێشكەوتووترین سیستمی خوێندنە، كە ئەویش سستمی بۆڵۆنیایە.

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە باسی لەوەش كرد، كە دەیانەوێت زانكۆی هەڵەبجە بكەنە زانكۆیەكی نێودەوڵەتی و بۆ ئەوەش لەگەڵ چەند زانكۆیەكی دەرەوەی هەرێم و ئەوروپی هەماهەنگی هەیە، كە لەناویاندا زانكۆی بەریتانیش هەیە.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا داوای لە باڵوێز و كونسوڵی بەریتانیا كرد، وەك ئەركی خۆیان لە عێراق و هەرێم، كار بۆ ئەوەی بكەن هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانكۆكانی بەریتانیا و هەڵەبجە دروست بكەن و جەختیشیكردەوە، باشتر وایە زانكۆی هەڵەبجە بكرێتە دەستەخوشكی زانكۆیەكی بەریتانی.

دواتر باڵوێزی بەریتانیا سەرەڕای جەختكردنەوە لە قسەكانی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە باسی لەوە كرد، خۆشحاڵن بە پێشكەوتنەكانی زانكۆكەو ئامادەی هاوكارین لە هەموو بوارێك، هەروەها زۆرێك لە بەشەكانی زانكۆشی هەر لە میانی سەردانەكەی بەسەركردەوەو سەرسامی خۆی بەرانبەر چەند بەشێكی زانكۆكە نیشاندا.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری شەهیدانی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە دانا.

پرۆفیسۆر دكتۆر مەهاباد رۆژی پێنج شەممە، 16/3/2023 لە 35 ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە، لە یاوەری ئەندامانی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان تاجەگوڵینەی دانا.

chevron-down