یەكێكـی تـر لـە كارەكانـی سـەرۆكایەتی زانكـۆی هەڵەبجـە لەمـاوەی (٢٠١٩-٢٠٢٢ )دا، كاركـردن بـووە بۆ بـە ئەلیكترۆنیكردنی
چەندیـن بـەش و دامـەزراوەی زانكۆ كـە، بـۆ ئـەوەی لـە رێگـەی ئـەو هەنـگاوەوە كارەكانـی زانكـۆ ئاسـانتر بكرێـت بـەوەی
زووتـر خزمەتگوزارییەكانـی زانكـۆ بـگات بەوانـەی داوای دەكـەن، هەروەهـا هۆكارێكیـش بێت بـۆ چوونە كێبڕكێـی زانكۆكانی
جیهـان، تـا وەك ئـەو زانكۆیانـە بتوانێـت بەشـێوەی ئۆنلایـن، خزمەتگوزاییەكانـی پێشكەشـی هەمـوو لایـەك بـكات.
لێــرەدا باســی ئــەو بــەش و خزمەتگوزاییانــە دەكەیــن، كــە زانكــۆی هەڵەبجــە لەمــاوەی چوارســاڵی رابــردوودا کــراوە بــە
ئەلیكترۆنـی لـەو رێگەیـەوە دەتوانرێـت بـە ئینتەرنێـت دەسـتت بە هەمـوو خزمەتگوزارییەكانـی ئـەو بەشـانە بـگات، كـە
لــەم بەشــانە پێكدێــن.
•گۆڤاری زانکۆ
•سیستەمی دڵنیایی جۆری
•کتێبخانەی زانکۆ
•پۆرتالی خوێندن
•سیستەمی هەگبە
•کاروباری زانکۆ لەگەڵ وەزارەت و ناوخۆی زانکۆ

یەکەم/ گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە

گۆڤارێكــی زانســتی زانكــۆی هەڵەبجــە، گۆڤارێكــی وەرزییــە زانكــۆی هەڵەبجــه بــه ژمــاره چاپــی ( ISSN:2412-9607
)، ئەلیكترۆنــی (ISSN:2617-3360)دەریــدەكات و گۆڤارێكــی نێودەوڵەتــی فرەپســپۆڕی، فرەزمانــه بــۆ بڵاوكردنــەوەی
توێژینــەوەی ڕەســەن و زانســتی.
بوارەکانـی زانسـتی سروشـتی و جێبەجێـکاری و زانسـتە مرۆیـی و كۆمەڵایەتییـەکان و چەندیـن بـواری تـر، ئـەو بوارانـەن،
كـە گۆڤارەكـە كاریـان تێـدا دەكاتو توێژینەوەكانـی بـە شـێوەیەكی زۆر زانسـتی و ئەكادیمـی بڵاودەكاتـەوە، كـە سـەرجەم
توێژینـەوە بڵاوکراوەکانـی ئـەم گۆڤـارە بـە خۆڕایـی بەردەسـن بـۆ خوێنـەرو ئـەو كەسـانەی دەیانەوێـت توێژینـەوەی نـوێ
ئەنجامبـدەن و ئـەو توێژینەوانـەی گۆڤـاری زانكـۆی هەڵەبجـە بەكاربهێنـن وەك سـەرچاوەی توێژینەوەكانیـان

گۆڤـاری زانکـۆی هەڵەبجـە سـاڵی 2016دامـەزراوە، پاشـان لـە سـاڵی 2018ڕاگیـراوە و سـەرلەنوێ لـە سـاڵی 2019وە بـە
شـێوە و فۆرمێکـی نـوێ دەسـتبەکاربووتەوە، شـێوازی بڵاوکردنـەوە لـە گۆڤـاری زانکـۆ بـە شـێوەی وەرزانەیـە، سـاڵانە 4ژمـارە
بڵاودەکرێتـەوە.
لـە سـاڵی 2020ەوە بـە دروسـتی ئـەم شـێوەیە پەیـڕەو دەکرێـت، لـە ئێسـتادا گۆڤـار لـە سـاڵی حەوتەمـی بڵاوکردنەوەیدایـە،
كـە 19ژمـارەی لێدەرچـووەو 14ژمارەیـان لـە سـاڵەکانی 2022-2019بـوون (بەشـێوەی بـەردووام 4ژمـارە لـە سـاڵێکدا تـا
کاتـی ئامادەکردنـی ئـەم ڕێبەرییـە) دوای چالاککردنـەوەی گۆڤـار.
گۆڤـاری زانکـۆی هەڵەبجـە لـە سـاڵی 2021وە گواسـتراوەتەوە بـۆ سـەر پلاتفـۆرم (OJS)کـە ئەمـەش وێسـتگەیەکی گرنگـی
کارکـردن و وەرچەرخانێکـی گرنـگ بـوو، دوای بڵاوبوونـەوەی توێژینـەوەکان لەگـۆگڵ سـکۆلەرو ڕیسـێرچگەیت بەردەسـت
دەبــنو هەوڵدەدرێــت لــە داتابەیســەکانی دیکــە تۆمــار بکرێــت، كــە ئێســتا هەمــوو توێژینەوەیەکــی بڵاوکــراوەی گۆڤــار
خاوەنـی doiتایبـەت بـە خۆیەتـی.
لــە دوای گواســتنەوەی گۆڤــاری زانکــۆ بــۆ ســەر پلاتفۆرمــی OJSســەرجەم پرۆســەکانی وەرگرتــن و هەڵســەنگاندنەکانی
توێژینــەوە بــە سیســتەم کــراون و تــەواوی پەیوەندییەکانــی نێــوان توێــژەر و گۆڤــار بــە سیســتەم دەبێــت

دووەم/ سیستەمی دڵنیایی جۆری

زانکـۆی هەڵەبجـە لـە سـاڵی 2020وە سـەرجەم پرۆسـەکانی دڵنیایـی جـۆری بـە ئەلکترۆنـی کـردووە، بـە جۆرێـک تـەواوی
پرۆسـەکانی فیدبـاک، هەگبـەی مامۆسـتا و پۆرتۆفیلـۆ بەسیسـتەم کـراون.
لـە ڕێـی ئـەم سیسـتەمەوە خوێنـدکاران دەتوانـن فیدبـاک ئەنجـام بـدەن، هەروەهـا مامۆسـتایانی زانکـۆ ئـاگاداری کات و
شـوێنی سـەرجەم سـیمینارەکانی زانکـۆ دەبـن.
گرنگیەکـی دیکـەی ئـەم سیسـتەمە ئەوەیـە، کـە ئاسـانکارییەکی زۆر بـۆ سـتافی ئەکادیمـی دەکات بـۆ پرۆسـەی دڵنیایـی
جــۆری، کــە لــە ســاڵانی پێشــتر پێویســت بــوو ســەرجەم دۆکیومێنتەکانــی پەیوەســت بــە پرۆســەکە بــە شــێوەی چاپکــراو
هاوپێچـی دۆسـیەی کەسـی بکرێـت، بـەڵام لـە ئێسـتادا هەمـوو ئـەم کارانـە بـە ئەلیکترۆنـی کـراون و چـی دی پێویسـت بـە
هاردکۆپـی نییـە

هـاوكات بـۆ یەكەمینجـار لەسـەر ئاسـتی سـەرجەم زانکۆکانـی کوردسـتان دڵنیایـی جـۆری زانکـۆی هەڵەبجـە دەبێتـە خاوەنـی
ئەپـی تایبـەت، کـە بـەم دوایانـە لـە هەنگاوێکـی تـری نوێـدا بەرێوبەرایەتـی دڵنیایـی جـۆری زانکـۆی هەڵەبجـە کۆتایـی
هاتـن بە ئەپلیکەیشـنی دڵنیایـی جـۆری راگەیانـد، کـە لەرێگایـەوە سـەرجەم سـتافی ئەکادیمـی زانکـۆ دەتوانـن لەرێگایـەوە
بچنـە پرۆفایلـی ئەکادیمـی خۆیـان و چالاکییەکانـی وەک (خـوول ، وۆرکشـۆپ ، سـیمینار) ببینـن لەرێـگای ئەپلیکەیشـنەکەوە،
هەروەهــا خوێنــدکاران دەتوانــن پرۆســەی هەڵســەنگاندنی مامۆســتایان (فیدبــاک) لەرێــگای ئەپلیکەیشــنەکەوە ئەنجــام
بـدەن، هـەر لـە بەرنامەکـەدا رێبـەری جێبەجێکردنـی بۆلۆنیـا پرۆسـێس، کـە بـە ( ECTS User Guide)نـاسراوە بەزمانـی
کـوردی بەردەسـتە.
یەکێکـی دیکـە لـە کارە گرنکەکانـی زانکـۆی هەڵەبجـە بـە ئەلیکترۆنـی کردنـی دڵنیایـی جـۆری خوێنـدن (Teaching Quality
Assurance)ە کـە لەسـەر وێبسـایتی فەرمـی زانکـۆی هەڵەبجـە دانـراوە. لـە وێبسـایتەکەدا، مامۆسـتایان پڕۆفایلـی تایبەتـی
خۆیـان هەیـەو هەمـوو پرۆسـەکانی دڵنیایی جـۆری خویندن دەبینـن وەک زانسـتخوازی بـەردەوام (Continuous Academic
Development)هەگبــەی مامۆســتا ( Teachers Portfolio)و فیدباکــی خوێنــدکار ( Student Feedback)ســەرەڕای
ئەوانـەش، پۆرتاڵەکـەی چەندیـن بەشـی گرنگـی دیکـە لەخۆدەگریـت وەک پڕۆفایلـی ئەکادیمـی مامۆسـتا، کۆرسـبوکەکانی بـۆ
خوێنـدکار، ڕینمایـی تاقیکردنـەوەکان، ئـاگاداری سـەبارەت بـە نوێتریـن ڕێنمایـی و یاسـا لـە دڵنیایـی جۆریـدا، ڕێنماییەکانـی
وەزارەتـی خوێندنـی بـاڵاو توێژینـەوەی زانسـتی حکومەتـی هەرێمـی کوردسـتان، پرۆگرامەکانـی خوێنـدن، تویژینەوەکانـی
مامۆسـتا، هەمـوو سـتافی ئەکادیمـی زانکـۆ، سـکاڵاکان و چەندیـن زانیـاری دیکـە. لەوانـەش گرنگـتر ئەوەیـە کـە ئێسـتا ئـەم
پۆرتاڵـە ئەپڵیکەیشـنی تایبـەت بەخـۆی هەیـە لەسـەر سیسـتمی ئاندرۆیـد و سـتافی ئەکادیمـی زانکۆمـان دەتوانـن زۆر بـە
ئاسـانی بچـە نـاو پرۆفایلـی خۆیـان و هەمـوو ئـەو زانیاریانـە ببینـن

سێیەم/ کتێبخانەی ئەلیکترۆنی

کتێبخانــەی ناوەنــدی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ســاڵی 2016دامــەزراوە، لــە ســاڵی 2020کتێبخانــەی زانکــۆی هەڵەبجــە بــە
ئەلیکترۆنـی کـراوە، کـە سـەرجەم دۆکیومێنـت و کتێـب و توێژینـەوە و سـەرچاوە زانسـتییەکانی لەسـەر وێبسـایتی کتێبخانـە
بەردەسـن، ئەمـەش هاوکارێکـی باشـە بـۆ ئاسـان دەستگەشـن بـە سـەرچاوە زانسـتی و ئەکادیمیـەکان.
لـە کتێبخانـەی ئەلیکترۆنـی زانکـۆ 13088ناونیشـانی وەک (نـاوی کتێـب، نووسـەر، سـاڵی چـاپو پۆلیـن) بـە ئەلیکترۆنـی
کــراوە و لەســەر وێبســایتی کتێبخانــەی ئەلیکترۆنــی بەردەســن، هەروەهــا زیاتــر لــە 2000تێــزی ماســتەر و دکتــۆرا بــە
زمانەکانـی کـوردی و ئینگلیـزی و عەرەبـی و نزیکـەی 1500گۆڤـاری جیـاوازو زیـاد لـە 1000کتێـب بـە شـێوەی pdfلەسـەر
سیسـتەمی کتێبخانـە بەردەسـن.
هەروەهــا پرۆســەی پێدانــی كتێــب و ســەرچاوەی كتێبخانــه بــه داواكاری بــه مامۆســتایان و فەرمانبــەران و خوێندكارانــی
زانكــۆو پاشــەکەوتکردن و پاراســتنی ســەرچاوەی کتێبــەکان و کــە لــە کتێبخانــەدا هــەن، هەمــووی بەشــێوەی ئەلیكترۆنــی
دەبێـت

چوارەم/ پۆرتاڵی زانکۆ

زانکـۆی هەڵەبجـە لـە ئێسـتادا خاوەنـی پۆرتاڵـی خوێندکارانـی تایبـەت بـە خۆیەتـی، پۆرتاڵـی زانکـۆ پلاتفۆرمێکـی مۆدێرنە بۆ
گەیاندنـی خوێنـدکار و مامۆسـتا بـە یەكـتری، لـە سـەردەمی خوێندنـی ئۆنلاینـدا پۆرتاڵـی زانکـۆ کاریگـەری زیاتـری دەبێت.
لـە ڕێـی پۆرتاڵـەوە وانـە و بابەتەکانـی خوێنـدن دادەنرێـت و خوێنـدکار بەرچـاو روون دەبـن، لـە پلانـی خوێندنـی مامۆسـتا،
كـە پۆرتاڵـی زانکـۆی هەڵەبجـە لـە سـاڵی 2019وە چالاککـراوە و لـە سـاڵی 2020وە نوێکراوەتـەوە خزمەتگـوزاری دیکـەی
بـۆ زیادکـراوە

پێنجەم/ سیستەمی هەگبەی خوێندکار

زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ســاڵی 2020-2019وە داخلــی پێــواژووی بۆلۆنیــا بــووە، كــە یەکێــک لــە گرنگتریــن بنەماکانــی ئــەم
پێواژوویـە شـەفافییەتە لـە پرۆسـەی فێرکردنـدا، لـە ژێـر ڕۆشـنایی ئـەم خاڵـەدا زانکـۆی هەڵەبجـە لـە سـاڵی 2022سیسـتەمی
هەگبـەی خوێنـدکاری چـالاک کـردووە، کـە سـەرجەم نمـرە و ئەنجامەکانـی خوێنـدکاری لەخۆگرتـووە.
یەکێـک لـە کاره زۆر گرنـگ و دیارەکانـی زانکـۆی هەڵەبجـە لەمـاوەی ڕابـردوودا دروسـت کـردن و وەگەڕخسـتنی سیسـتمی
ئۆنلاینـی (هەگبە)یـە کـە بڕێکـی زۆر لـە زانیـاری لەسـەر خوێنـدکارو مامۆسـتاو کۆلێـژو بەشـەکان لەخۆدەگرێـت.
لـە سیسـتمەکەدا هەریـەک لـە مامۆسـتاو خوێنـدکار پرۆفایلـی تایبەتـی خۆیـان هەیەو سیمسـتەرو کۆرسـی خوینـدکاران هەر
لـە قۆناغـی یەکـەوە تـا خۆناغـی چـوار بەسـەر خوێندکارانـدا دابـەش کـراوە. ئـەوەی کـە بـە ڕوونـی لـەم پـڕۆژە گەورەیـەدا
دیـاره بەکۆدکردنـی کۆلیـژەکان و بەشـە زانسـتیەکان و سیمسـتەرەکانی خوێندنـە بەشـێویەک کـە کـۆدی هەریـەک لەوانـەی
بـاس کـران، دوبـارە نابێتـەوە.
لایەنێکـی گرنگـی تـری (هەگبـە) ئەوەیـە، کـە هەریەک لـە حاڵەتەکانـی وەک خوێنـدکاری میـوان و ئاڵوگۆڕو دەورخسـتنەوەو
سـڕینەوەی نـاوی خوێنـدکار لەبەرچـاو گیـراون و ئەژمـاری جیاوازیـان بـۆ دەکریت

خوێنـدکاران لـە ماوەیەکـی دیاریکـراودا نمـری نیـوەی تێـرم و کۆتایـی تێـرم و کـۆی نمـرەی چالاکیەکانیـان، بەگوێـرەی پێـواژۆی
بۆڵۆنیـا دەبینـن بـە چوونـە ژوورەوە بـۆ نـاو پڕۆفایلەکانیـان، ئەوەش دوای سـپاردنی وانـەو تۆمارکـردن پرۆگرامەکانـی خوێندن
و تۆمارکردنـی نمرەکانیـان لەلایـەن مامۆسـتایان و تۆمـارگای بەشـە زانسـتیەکان و لیژنـەی تاقیکردنەوەکانـەوە. ئـەوەی لـەم
سیســتمە ئۆنلاینــەدا زۆر گرنگــە ئەوەیــە کــە زۆر شــەفافە لــە تۆمارکردنــی نمــرکان و ڕێگــە بــە هەبوونــی هەڵــە نــادات و
زۆرتریـن ڕێگـری لـە نادادپـەروەری و ناڕیکـی نمـرە دابـەش کردنـی هەڕەمەکـی بەسـەر خوێندکارانـدا دەکات

کاروباری زانکۆ لەگەڵ وەزارەت و ناوخۆی زانکۆ

سیستەمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی خوێندنی بااڵوتوێژینەوەی زانستی (ERP)

ئــەم سیســتەمە سیســتەمێکی ئەلیکرتۆنــی فراوانــە، لــە بــواری ســەرچاوە مرۆییــەکان و دارایــی و جوڵــەی نــوورساوەکان
بەکاردێــت. لــە ســاڵی ۲۰۱٨ەوە لــە دیوانــی وەزارەتــی خوێندنــی بــااڵوە دەســتکرا بــە جێبەجێکردنــی سیســتەمەکە، وەک
بەشــێک لــە پالنــی وەزارەتیــش زانکــۆی هەڵەبجــە سیســتەمەکە جێبەجێــدەکات.
لـە زانکـۆی هەڵەبجـە سیسـتەمەکە جێبەجێکـراوە لـە سـەرەتادا و لـە ڕێکەوتـی ۲٨ ی ۱۰ی ۲۰۲۰ کارکردنـی تۆمـاری هاتـوو
ڕۆشـتووی سـەرۆکایەتی زانکـۆ بـە پێـی سیسـتمەکە دەسـتی پێکـرد. بـەم پێیـەش نـاردن و وەرگرتنـی نـوورساوەکان لـە نێـوان
زانکـۆی هەڵەبجـە و وەزارەتـی خوێندنـی بـااڵ و سـەرجە زانکۆکانـی دیکـە بـەم سیسـتمە دەکرێـت.
لـە ڕێکەوتـی ۱۰ی ٤ ی ۲۰۲۱ گشـت نـوورساو و فەرمانەکانـی سـەرچاوە مرۆییـەکان داغڵـی سیسـتمە دەکرێت و کاری لەسـەر
دەکرێـت. ڕایکـردن و ڕاپەڕاندنـی سـەرجەم ئـەو ئیشـوکارانەیە کـە تایبەتـن بـە ڕاژەی مامۆسـتایان و فەرمانبەرانـی زانکۆ. ئیش
و کارەکانـی سـەرمووچە، بـەرزە مووچـە، هەژمارکردنـی ڕاژە، گۆڕینـی بڕوانامـە، خانەنشـینکردن، پێدانـی دەرماڵـەکان، پێدانـی
مۆڵەتـەکان، پشـتگیری، الرینەبـوون بـۆ سـەرجەم مەبەسـتەکان، شـاند و دەسـتبەکاربوونەوە، بەدۆسـیەکردىن زانیارییەکانـی
مامۆسـتا و فەرمانبـەران لـە ڕێگـەی ئـەم سیسـتمەوە ئەنجـام دەدرێـن.
لـە ئێسـتادا سیسـتمەکە بـە تـەواوی لـە زانکـۆدا بـۆ جوڵـەی نـورساوەکان لـە نێـوان سـەرجەم کۆلێـج و بەڕێوەبەرایەتییەکانـی
زانکۆمـان سیسـتەمەکە کارایـە و کاری پێدەکرێـت.

تەوەرێکـی دیکـەی بـە ئەلیکرتۆنـی کـردن بریتیـە لـە کارەکانـی بەڕێوەبەرایەتـی تۆمـاری زانکـۆ. بەشـی
بەڕێوەبەرایەتـی تۆمـاری زانکـۆ بەهەمـان شـێوە بـۆ وەرگرتنی خوێنـدکار سیسـتمی زانکۆالیـن بەکاردێنێت.
هەروەهــا لــە ســاڵی ٢٠٢٠ کاروبــاری گواســتنەوە و دابەزاندنــی خوێنــدکار کــراوە بــە ئەلکرتۆنــی و لــە
ڕێگــەی سیســتمی studentaffairs ئەنجــام دەدرێــت.

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

ڕیزبەندی زانکۆ لەسەر ئاستی جیهان
رانكینی زانكۆی هەڵەبجە بەپێی ریزبەندی Webometrics لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا
سـەرۆكایەتی زانكـۆی هەڵەبجـە لەمـاوەی چـوار سـاڵی رابـردوو، كاری لەسـەر ئەوە كـردووە، زانكـۆی هەڵەبجە لـە ریزبەندییە
ناوخۆیـی و عێراقـی و جیهانییەكانیـش بهێنێتـە پێشـەوەو بیكاتـە ركابـەری زانكـۆ گەورەكانـی هەرێمـی كوردسـتان و عێـراق و
ناوچەكەش.
بەپێـی ئـەو داتایانـەی لـەم خشـتەو چارتانـەی خـوارەوە خراوەتـەڕوو، ئـەو ئامانجـەی سـەرۆكایەتی زانكـۆی هەڵەبجـە بـە
گشــتیو هەوڵەكانــی ســەرۆكی زانكــۆ بــە تایبەتــی، زانكــۆ هەڵەبجــە لــە ریزبەندییــە ناوخۆیــی و جیهانییــەكان هەنــگاوی
گــەورەی نــاوە، ئەوەتــا لــە ریزبەنــدی وێبۆمێرتیکــس، زانكــۆی هەڵەبجــە لــە ســاڵی 2019وە تــا ســاڵی 2022 نزیكــەی 12
هـەزار پلـە هاتووەتـە پێشـەوە.

rizbandy1

بەپێی خشتەكە، زانكۆی هەڵەبجە لە مانگی یەكی ساڵی 2019 ریزبەندییەكەی لە پلەی 28167 جیهاندا بووە، لە مانگی
حەوتی هەمان ساڵ ریزبەندییەكەی بووە بە ،28163 دواتر لە مانگی یەكی ساڵی 2020 بووە بە 25336و لە مانگی حەوتی
هەمان ساڵ بووە 24732 ، هەروەها لە مانگی یەكی ساڵی 2021 ریزبەندییەكەی بووە بە 22642و لە مانگی حەوتی هەمان
ساڵ ریزبەندییەكەی بووە بە ،16682 هاوكات لە مانگی یەكی ساڵی 2022 ریزبەندییەكەی بووە بە 17394 لە مانگی حەوتی
هەمان ساڵیش ریزبەندی زانكۆی هەڵەبجە بووە بە ،16774 بەم پێیەش زانكۆی هەڵەبجە لەماوەی ئەو چوار ساڵە، 11393
پلە لەسەر ئاستی جیهان هاتووەتە پێشەوە.
لەم چارتەی خوارەوەشدا بەپێی ئاراستە روونكراوەتەوە، كە پلەی زانكۆی هەڵەبجە لە ریزبەندی Webometrics چۆن
هاتووەتە پێشەوە.

rizbandy2

rizbandy3

 

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

توێژینـەوەی ئەکادیمـی یەکێکـە لـە گرنگرتیـن هۆکارەکانـی پێشخسـتنی ئاسـتی زانکـۆ و کاریگـەری راسـتەوخۆی زانکۆیـە
لەســەر کایەکانــی زانســت و کۆمەڵــگا، بۆیــە لەمــاوەی چەنــد ســاڵی رابــردوو، یەكێــك لــەو بوارانــە بــووە، بــە هانــدان و
پاڵپشـتی دارایـی سـەرۆكایەتی زانكـۆ، لـە زانكـۆی هەڵەبجـە هەوڵێكـی زۆر دراوە، بـۆ ئـەوەی زۆرتریـن توێژینـەوەی زانسـتی
لەلایـەن سـتافی ئەكادیمـی زانكـۆ ئەنجامبدرێـت و لـە گۆڤـارە ناوخۆیـی و نێودەوڵەتییـەكان بڵاوبكرێنـەوە.
ئەگـەر سـەیرێكی ژمـارەكان بكەیـن، لـە مـاوەی نێـوان ٢٠٢٢-٢٠١٩ زانکـۆی هەڵەبجـە گەشـەی بەرچـاوی بەخـۆوە بینیـوە
لـە ڕووی چەندێتـی و چۆنێتـی توێژینـەوەی زانسـتيیەوە، كـه زۆرینـەی توێژینـەوە ئەنجامدراوەکانـی ئـەو ماوەیـە لـە گۆڤـارە
نێودەوڵەتیيـەکان باڵوبوونەتـەوە بـە ڕێـژەی(٪٧٣)، هەروەهـا بەشـی هەرەزۆریـان (٤٧٪) توێژینـەوەکان لـە گۆڤـاری خـاوەن
فاکتـەری کاریگـەری بـەرز (factor Impact )باڵوبوونەتـەوە.
لـە خشـتەی خـوارەوە ژمـارەی توێژینـەوە باڵوکـراوەکان بـە پێـی جـۆری نوانەکـردن (Indexing )ڕوونکراوەتـەوە، مـاوەی
وەرگرتنـی داتـاکان لـە نێـوان ٢٠١٩/٩/١ بـۆ ،٢٠٢٢/٩/١لەگـەڵ جـۆری گۆڤـار بـە پێی بەرزتریـن ئاسـتی تۆمارکـردن وەرگیراوە،
واتــە بــە منوونــه گــەر گۆڤارێــک لــە Scopus و SCI(Science of Web )هەبێــت ئــەوا بــە SCI(Science of Web )
هەژمـار کـراو، هتـد.

research_1

بەپێـی ئـەو خشـتەیە بێـت، لـە زۆربـەی جـۆری گۆڤـارەكان سـاڵ دوای سـاڵ، لـە زانكـۆی هەڵەبجـە ژمـارەی توێژینـەوەكان
رووی لـە بەرزبوونـەوە كـردووە، تەنیـا ژمـارەی سـاڵی 2022 نەبێـت رووی لـە كەمـی كـردووە، ئـەوەش بەهـۆی ئـەوەی بـۆ
ئـەم باڵوكراوەیـە، ئامـاری توێژینـەوەكان، تەنیـا بـۆ نـۆ مانـگ وەرگیـراوەو هێشـتا سـێ مانگـی سـاڵ مـاوە، كـە بـە دڵنیایـی
ژمارەیەكـی زۆر توێژینـەوە لـەو سـێ مانگەشـدا، باڵودەكرێتـەوەو ژمـارەكان بـە كـۆی سـاڵەكە لەچـاو سـاڵەكانی تـر روو لـە
بەرزبوونـەوە دەكات، ئەمـە جگـە لـەوەی ژمارەیەكـی زۆر لـە گۆڤـارەكان نێودەوڵەتییـەكان لـە كۆتایـی سـاڵ ژمـارەی نـوێ
باڵودەكەنـەوە، كـە بـە دڵنیایـی لـەو ژمـارە گۆڤارانـە، ژمارەیەكـی بەرچـاو توێژینـەوەی مامۆسـتاو سـتافی ئەكادیمـی زانكـۆی
هەڵەبجـە هەیـە.
لەم چارتانەی خوارەوەدا چەند ئامارێك لەبارەی توێژینەوەكان بەپێی ساڵو بەپێی جۆری گۆڤارەكان روونكراوەتەوە.

research_2

research_3

خاڵیکـی دیکـەی گرنگـی توێژینەوەکانـی توێژەرانـی زانکـۆ ئەوەیـە کەزۆرینـەی توێژینـەوەکان لـە گۆڤـارە نێودەوڵەتیـەکان
باڵوکراونەتـەوە، چارتـی خـوارەوە ئـەوە ڕوون دەکاتـەوە کـە ٪٧٣ توێژینـەوەکان لـە گۆڤـارە نێودەوڵەتیـەکان باڵوکراونەتـەوە

research_4

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

داتای ژمارەی فەرمانبەران لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٢

لێـرەدا بـە وردی داتـای ژمـارەی فەرمانبەرانـی زانکـۆی هەڵەبجـە دەخەینـەڕوو لـە نێـوان سـااڵنی .٢٠٢٢-٢٠١٩ کـە لـە سـاڵی
٢٠١٩ زانکـۆی هەڵەبجـە ٤٦١ فەرمانبـەری هەبـووە، بـەڵام لـە سـاڵی ٢٠٢٢ ڕێژەکـە بەرزبووەتـەوە بـۆ ٥٦٦ فەرمانبـەر، واتـە
بـە ڕێـژەی (٪٢٢) گەشـەی کـردووە.

staff1

staff2

 

ستافی ئەکادیمی لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩٢٠٢٢

سـتافی ئەكادیمـی لـە هەمـوو زانكۆیەكـدا بڕبڕەیـە بـۆ پێشخسـتنی ئاسـتی زانكۆكـە، لـە زانكـۆی هەڵەبجـەو لەسـەردەمی
سـەرۆكایەتی پرۆفیسـۆر دكتـۆر مەهابـاد كامیـل عەبدوڵـا گرنگییەكـی زۆر بـەو بەشـەی زانكـۆ دراوەو سـاڵ بـە سـاڵ هەوڵـی
فراوانكـردنو بەزكردنـەوەی پلـەی زانسـتی سـتافەكە دراوە، تـا زۆرتریـن سـوود بـە خوێنـدكاران بگەیەنـن.
لێـرەدا ئامـاژە بـە سـتافی ئەکادیمـی و شـیکردنەوە بـۆ داتـاکان دەکەیـن بـە پێـی چەندێتـی و جۆرێتـی، كـە لـەم بەشـەدا تەنیا
ئامـاژە بـە هەلگرانـی نازنـاوی زانسـتی کـراوەو بەپێـی ئـەو ئامارانـەی لەبەردەسـتدان، سـاڵ بەسـاڵ سـتافی ئەكادیمـی لـە
رووی چۆنیەتی و چەندێتییـەوە گەشـەی كـردووە.

staff3

بەپێـی خشـتەكە، لـە ئاسـتی پلـەی پرۆفیسـۆر، كـە بەرزتریـن ئاسـتی پسـپۆرییە، لـە زانكـۆی هەڵەبجـە لـە سـاڵەكانی 2018
بـۆ 2019 و 2019 – 2020 و 2020 – 2021 هیـچ پلەیەكـی پرۆفیسـۆری نەبـووە، بـەاڵم لـە سـاڵی 2022 دوو كـەس گەیشـتوون
بـەو پلـە زانسـتییە لـە زانكـۆی هەڵەبجـە، كـە یەكێـك لـەو دوو كەسـە خـودی سـەرۆكی زانكـۆ بـووە.
هــەر بەپێــی خشــتەكە، پرۆفیســۆری یاریــەردەر، بــۆ ســاڵی خوێندنــی 2018 – 2019 ژمارەیــان 10 كــەس بــووە، بــۆ ســاڵی
خوێندنـی 2019 – 2020 ژمارەیـان بـووە بـە 15 كـەس، بـۆ سـاڵی 2020 – 2021 ژمارەیـان بـووە 16 كـەسو بـۆ سـاڵی 2021 بـۆ
2022 ژمارەكـە بـووە بـە 20 كـەس، هەروەهـا بـۆ مامۆسـتاش، لـە سـاڵی 2018 – 2019 ژمارەیـان 19 بـووە، بـۆ سـاڵی 2019 –
2020 ژمارەكـە بەرزبووەتـەوە، 21 كـەس، بـۆ سـاڵی خوێندنـی 2020 بـۆ 2021یـش ژمارەكـە بـووە بـە 25 مامۆسـتاو لـە سـاڵی
2021 بـۆ 2022 ژمارەكـە بـووە بـە ٢٣ مامۆسـتا، كـە ئەمانـە ئەوانـەن بڕوانامـەی دكتۆریـان هەیـە لـە زانكـۆی هەڵەبجـە.
بـۆ بڕوانامـەی ماسـتەریش، بەپێـی خشـتەكە، لـە سـاڵی 2018 تـا سـاڵی 2022 ژمـارەی ئەوانـەی پلـەی زانسـتیان پرۆفیسـۆری
یاریـدەردەرە، دوو كەسـە، بـۆ پلـەی زانسـتی مامۆسـتا بـە بڕوانامـەی ماسـتەر، سـاڵی خوێندنـی 2018 – 2019 ژمارەكـە، 11
بـووە، بـۆ سـاڵی خوێندنـی 2019 – 2020 ژمارەكـە بـووە بـە 27و بـۆ سـاڵی 2020 – 2021 ژمارەكـە هـەر 27 بـووەو لـە سـاڵی
خوێندنـی 2021 – 2022 ژمارەكـە بـووە بـە 41 مامۆسـتا.
هەروەهـا بـۆ پلـەی مامۆسـتای یاریـدەدەر بـە بڕوانامـەی ماسـتەر، لـە سـاڵی 2018 بـۆ 2019 ژمارەیـان 95 بـووە، لـە سـاڵی
2019 – 2020 ژمارەكــە بــووە بــە 86 و ســاڵی خوێندنــی 2020 – 2021 ژمارەكــە بــووە بــە 84و ســاڵی خوێندنــی 2021 بــۆ
2022 ژمارەكـە بووەتـەوە بـە ،86 كـە دابەزینـی ژمارەكـەش لـەم پلـە زانسـتییە پەیوەنـدی بـەوەوە هەیـە، پلـەی زۆربەیـان
لـە مامۆسـتای یاریـدەردەرەوە بەرزبووەتـەوە بـۆ مامۆسـتاو پلـە بەرزتـرەكان.
لـە ئەنجامـی ئـەم شـیكردنەوە بۆمـان دەردەكەوێـت، كـە سـتافی ئەكادیمـی سـاڵ بـە سـاڵو لەمـاوەی ئـەو چەنـد سـاڵە چ
لـەڕووی چەندێتییـەوە، چ لـەرووی چۆنییەتییـەوە زیـاد بـووە، ڕێـژەی گەشـەی سـتافی ئەکادیمـی لـە سـاڵی ٢٠١٨ بـۆ سـاڵی
٢٠٢٢ بریتیـە لـە (٪٢٧). وەك لـەو چارتانـەی خوارەوە ئاسـتی گەشـتەكردنەكان خراوەتـه ڕوو.

staff4

 

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

ســەنتەری زمــان و پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ســاڵی ٢٠١٧ لــەژێــر نــاوی ســەنتەری زمــان دامــەزراوە، لــە ســاڵی
٢٠١٩وە ســەنتەرەکە دووبــارە چالاککراوەتــەوە.
لــە دوای چالاککردنــەوەی ســەنتەر ســەرجەم خولەکانــی زمانــی بــۆ ســەرجەم ئاســتەکان کردووەتــەوە و ئاســانکارییەکی
زۆرباشــی بــۆ فێرخوازانــی دەڤەرەکــە کــردووە، کــە لــە زانکــۆی هەڵەبجــە بڕوانامــەی زمانــی ئینگلیــزی بەدەســتبهێنن.
بڕوانامەکانـی سـەنتەری زمـان لـەلایـەن وەزارەتـی خوێندنـی بـاڵاوە دەردەچـن و بـۆ ڕێکارەکانـی وەرگرتـن لـە خوێندنـی باڵا
(ماستەرو دکتـۆرا ) و بەدەسـتهێنانی بڕوانامـەی ماسـتەر، یـان دکتـۆرا مەرجـی سـەرەکین، هاوتەریـب بـە نازناوی زانسـتی.
لـە سـاڵی ٢٠٢١وە سـەنتەری زمـان ناوەکـەی گـۆڕاوە بـۆ سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی، كـە لـە خـوارەوە بـە داتـا سـەرجەم
کارو چالاکییەکانـی سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی بـۆ سـاڵانی ٢٠٢٢-٢٠١٩ ڕووندەکەینـەوە.
لــە ســاڵی ٢٠٢١وە ســەنتەری زمــان ناوەکــەی گــۆڕاوە بــۆ ســەنتەری زمــان و پێداگۆجــی. هەروەهــا لــە ســاڵی ٢٠١٩وە
سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی زانکـۆی هەڵەبجـە لەلایـەن بەڕێـز (پ.ی.د. نیـان کامـل غفـور) بەڕێـوە دەبرێـت. لـە خـوارەوە
بـە داتـا سـەرجەم کارو چالاکیەکانـی سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی بـۆ سـاڵانی -٢٠١٩ ٢٠٢٢ ڕوون دەکەینـەوە.

tawawkary1

بەپێـی خشـتەكە، لـە مـاوەی نێـوان ٢٠٢٢-٢٠١٩ سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی زانکـۆی هەڵەبجـە ٥ خولـی تـەواوکاری و ٦
خولـی فێـرکاری کردووەتـەوە بـۆ خوازیارانـی خوێندنـی بـاڵاو نازنـاوی زانسـتی، هەروەهـا لـە ئێسـتادا ئامـادەکاری دەکرێـت
بـۆ کردنـەوەی خولێکـی نـوێ.
لــە ســاڵی ٢٠١٩دا ســەنتەری زمــان و پێداگۆجــی هەســتا بــە كردنــەوەی خولــی تــەواوكاری زمانــی ئینگلیــزی بــۆ
کاندیدانــی ماســتەر و دكتــۆرا خوازیارانــی نازنــاوی زانســتی بــۆ ئاســتەكانی)-pre ,intermediate beginner ,elementary
intermediate ) . دواتـر لـە ٢٩.١٠.٢٠٢٠دا سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی هەسـتا بـە کردنـەوەی یەکەمیـن خولـی فێـرکاری
کـە بەشـداریکردنی ئـەم خولانـە پەیوەسـت بـوو بـە ئەنجامـی بەشـداربوو لـە تاقیکردنـەوەی دیاریکردنی ئاسـت Placement
test ئـەم خولانـە تـا ئێسـتا بەردەوامیـان هەیـە و ٦ جـار خولـی فێـرکاری بـۆ ئاسـتە جیـاوازەکان کـراوە و لـە کۆتایـی هـەر
خولێکیشـدا تاقیکردنـەوەی کۆتایـی ئەنجـام دەدرێـت و بەشـدار بـووی سـەرکەوتوو بڕوانامـەی بەشـداریکردنی پێدەدرێـت،
کـە بـۆ ڕاییکردنـی کارەکانـی خوێندنـی بـاڵا و نازنـاوی زانسـتی بەکاردێـت، لەگـەڵ ئـەوەش بەشـداربووی سـەرکەوتوو لـە
تاقیکردنەوەکانـدا دەتوانێـت بەشـداری ئاسـتی سـەرووتر بـکات.
هــەر خولێکــی ئــەم ئاســتە ٦ هەفتــە دەخایەنێــت و لــە ســەنتەری زمــان و پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە ئــەم ئاســتانە
دەکرێنــەوە )intermediate-pre ,beginner ,elementary

tawawkary2

هەروەهـا لـە مـاوەی ڕابـردوودا سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی هاوکارێکـی زۆر باشـی خوازیارانـی خوێندنـی بـاڵاو نازنـاوی
زانسـتی بـووە لـە ناوچەکـەدا، کـە لـە سـەرجەم خـول و ئاسـتەکاندا ٨٤٩ فێرخـواز سـوودیان لـە خـول و ئاسـتە جیاوازەکانـی
سـەنتەر وەرگرتـووە، کـە لە خوارەوە بـە پێـی سـاڵ ڕێکخـراوەو لـە خشـتەیەكدا خراوەتـەڕوو.

tawawkary3

لـەم چارتـەدا ئاسـتی گەشـتەكردنی بەشـداریكردن لـە خولەكانـی سـەنتەری زمـان بەپێـی سـاڵ خراوەتـەڕوو، كـە بەپێـی
چارتەكـە سـاڵ بەسـاڵ ژمـارەی بەشـداربوون زیـادی كـردووەو لـە سـاڵی 2022 گەیشـتووەتە لوتكـە، كـە لـەو سـاڵەدا ژمـارەی
بەشـداربووان گەیشـتووەتە، 264 فێرخـواز. بـە شـێوەیەکی گشـتی ڕێـژەی سـوودمەندبووانی خولەکانـی سـەنتەری زمـان و
پێداگۆجـی لـە نێـوان سـاڵی ٢٠١٩ بـۆ سـاڵی ٢٠٢٢ بـە ڕێـژەی ٪١٤٢ زیـادی کـردووە.

tawawkary4

هاوكات سەنتەری زمان و پێداگۆجی لەسەر چوار ئاست چالاك بووە ، بەم جۆرەی لای خوارەوە
-1خولی تەواوکاری زمانی ئینگلیزی
-2خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی
-3تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست
-4خولی پێداگۆجی.
یەکەم/ خولەکانی تەواوکاری ئاستی زمانی ئینگلیزی
لــە مــاوەی نێــوان ســاڵانی ٢٠٢١-٢٠١٩ زانکــۆی هەڵەبجــە ٥ جــار خولــی تــەواوکاری زمانــی ئینگلیــزی کردووەتــەوە، كــه
بـە کـۆی گشـتی ٢١٤ خوازیـاری خوێندنـی بـاڵا و نازنـاوی زانسـتی لێـی سـوودمەند بـوون، شـێوازی دابەشـبوونی ژمـارەی
بەشــداربووانی خولــەکان بــە پێــی ئاســت و ســاڵ بــەم جــۆرەی لای خوارەوەیــە:

tawawkary5

tawawkary6

 

دووەم/ خولی فێرکاری زمانی ئینگلیزی
دوای ڕاگرتنــی خولەکانــی تــەواوکاری زمانــی ئینگلیــزی، وەزارەتــی خوێنـدی بــاڵا و توێژینــەوەی زانســتی بڕیاریــدا بــە
کردنـەوەی خولەکانـی فێـرکاری زمانـی ئینگلیـزی بـۆ خوازیارانـی خوێندنـی بـاڵا و نازنـاوی زانسـتی بـە میکانیـزم و پرۆسـەی
نوێــوە، کــە گرنگرتیــن خاڵــی بریتیبــوو لــە بەشــداریکردن لــە تاقیکردنــەوەی دیاریکردنــی ئاســت test Placement .
لــەو ڕوانگەیــەوە ســەنتەری زمــان و پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ٢٩.١٠.٢٠٢٠دا هەســتا بــە کردنــەوەی یەکەمیــن
خولـی فێـرکاری، کـە بەشـداریکردنی ئـەم خولانـە پەیوەسـت بـوو بـە ئەنجامـی بەشـداربوو لـە تاقیکردنـەوەی دیاریکردنـی
ئاسـت test Placement ئـەم خوالانـە ئێسـتا بەردەوامیـان هەیـە و ٦ جـار خولـی فێـرکاری بـۆ ئاسـتە جیـاوازەکان کـراوە و
لـە کۆتایـی هـەر خولێکیشـدا تاقیکردنـەوەی کۆتایـی ئەنجـام دراوە و بەشـدار بـووی سـەرکەوتوو بڕوانامـەی بەشـداریکردنی
پێدەدرێـت، کـە بـۆ ڕاییکردنـی کارەکانـی خوێندنـی بـاڵا و نازنـاوی زانسـتی بەکاردێـت، هەروەهـا بەشـداربووی سـەرکەوتوو
لـە تاقیکردنەوەکانـدا دەتوانێـت بەشـداری ئاسـتی سـەرووتر بـکات.
مــاوەی هــەر خولێــک بریتییــە لــە ٦ هەفتــە، كــە ئاســتەکانی ئــەم خولــە بریتیــن لــە )-pre ,beginner ,elementary
intermediate، شـێوازی دابەشـبوونی ژمـارەی بەشـداربووانی خولـەکان بـە پێـی ئاسـت و سـاڵ بـەم جـۆرەی لای خوارەوەیـە:

tawawkary7

tawawkary8

 

سێیەم / تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست Placement Test لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٢
وەزارەتـی خوێندنـی بـاڵا و توێژینـەوەی زانسـتی لـە سـەرەتای سـاڵی ٢٠٢٠وە تاقیکردنـەوەی دیاریکردنی ئاسـت Placement
test ئەنجـام دەدات، ئـەم پرۆسـەیە وەک پێشـەکی بەشـداریکردن لـە خولەکانـی فێـرکاری دادەنرێـت و بەشـداربوو پێویسـتە
لـەم تاقیکردنەوانـەدا بەشـداربێت و ئاسـتی دیاریبکرێـت پاشـان بەشـداری خولەکانـی فێـرکاری بـکات ئاسـتە جیـاوازەکان بـە
پێـی ئـەو نمرەیـەی فێرخـواز بەدەسـتی هێنـاوە، ئـەم تاقیکردنەوەیـە لـە مـاوەی ڕابـردوودا ٥ جـار ئەنجامـدراوە، سـەنتەری
زمــان و پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە مــاوەی ڕابــردوودا دەرفەتــی بەشــداریکردنی بــۆ فێرخــوازان رەخســاندووە ٣٠٩
فێرخـواز لـە ٥ تاقیکردنـەوەدا بەشـداربوون، كـە تاقیکردنـەوەکان یەکگرتـوون لەسـەر ئاسـتی کوردسـتان و لـە سـێ سـەنتەری
زانکۆکانـی (سـلێمانی، دهـۆک، هەولێـر) ئەنجـام دەدرێـن.
دوای ئەنجامدانــی تاقیکردنــەوەی دیاریکردنــی ئاســت بەشــداربوو بــە پێــی نمرەکــەی ئاســتی خولــی فێــرکاری بــۆ دیــاری
دەکرێــت، کــە بریتیــن لــە )intermediate-pre ,intermediate beginner ,elimentary

tawawkary9

tawawkary10

چوارەم / خولی پێداگۆجی

سـەنتەری زمـان و پێداگۆجـی زانکـۆی هەڵەبجـە تـا ئێسـتا یـەك جـار هەسـتاوه بـە کردنـەوەی یەکـەم خولـی پێداگۆجـی لـەزانکـۆی هەڵەبجـە لـە ڕێکەوتـی٢٠٢٢-١٢-٨ دا بـۆ ٣١ بەشـداربوو.
لـە ئێسـتادا خولـی یەکەمـی پێداگۆجـی تـەواو بـووەو لـە کاتـی ئامادەکردنـی ئـەم ڕێبەریـەدا، خولـی دووەمـی پێداگۆجـی
ڕاگەیەنـدراوە و لـە نزیکترین مـاوەدا خولەکـە دەسـتبەکاردەبێت.
بڕوانامـەی خولـی پێداگۆجـی یەکێکـە لـە پێداویسـتیەکانی وەرگرتنـی نازنـاوی زانسـتی، لـە خولـی پێداگۆجیـدا بەشـداربووان
ئاشــنا دەکرێــن بــە شــێواز و تەکنیکــە نوێیەکانــی وانــە وتنــەوە، هەروەهــا تیشــک دەخرێتــە ســەر چۆنێتــی بــە ســەنتەر
کردنـی خوێنـدکار. تەوەرێکـی دیکـەی خولەکـە بریتيیـە لـە ئاشـناکردنی بەشـداربووان بـە چۆنێتـی ئەنجامدانـی توێژینـەوەی
ئەکادیمـی و تەکنیکەکانـی.
هەروەهــا لــەم خولــەدا گۆڕانکاریەکانــی پڕۆســەی فێرکــردن تاوتــوێ دەکرێــت و بــەوردی بــاس لــە پێــواژۆی بۆڵۆنیــا و
گونجاندنــی بابەتەکانــی فێربــوون لەگــەڵ بــازاری کار دەکرێــت.

بــە کردنــەوەی خولــی پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ئێســتادا هەمــوو ئاســتەکانی خوێندنــی بەکالۆریــۆس، ماســتەر و
دکتـۆرای لـە زانكۆكـە هەیـە، هەروەهـا بـە كردنـەوەی خولەکانـی زمـان و پێداگۆجـی زانکـۆی هەڵەبجـە دەتوانێـت كەسـێكی
ئەكادیمــی بــە هەمــوو پێداویســتییەكانی خوێندنــی پێبگەیەنێــت، كــە دوای خوێــندن و تەواوكردنــی پێداویســتییەكان بــۆ
بەدەسـتهێنانی بڕوانامـەی ماسـتەرو دكتـۆرا، دەتوانێـت هـەر لـە زانكـۆی هەڵەبجـە خولـی ئینگلیـزی و خولـی پیداگۆجـی
بخوێنێت و هـەر لـە زانکـۆی هەڵەبجـەش نازنـاوی زانسـتی بەدەسـت بهێنێـت، كـە ئەمـە هەنگاوێكـی گەورەیەو لەدوای سـاڵی
2019وە دەسـتپێكراوەو ئێسـتا تاڕادەیـەك بـە پایـان گەیشـتووەو خـول دوای خولیـش بەرهەمەكـەی زیاتـر دەردەكەوێـت.

tawawkary11

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٩، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەردانی هۆڵی د.مستەفا زەڵمی کرد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکارکردن لە پڕۆژەی چاککردن و نژەنکردنەوەی هۆڵەکەو دەستخۆشی لەستافی سەرپەرشتیاری کارکردن و نۆژەنکردنەوەکرد.
لەسەر داواکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ئەوەی بە ئاسانی ئامادەی بۆنەوچالاکیەکان بن لەهۆڵی د.مستەفا زەڵمی و دورستکردنی شوێنێکی گونجاو بۆیان لەئێستادا کارکردن بۆ ئەومەبەستە بەردەوامە.

یەكێكــی تــر لــە كارو هەوڵەكانــی ســەرۆكایەتی زانكــۆی هەڵەبجــە لەمــاوەی چــوار ســاڵی رابــردوودا، كاركــردن بــووە بــۆ
پێشخسـتنی خوێندنـی بـاڵا، بـۆ ئـەوەی كادری ئەكادیمـی لـە بـوارە جیـاوازەكان پێبگەیەنێـت، بـۆ ئـەو مەبەسـتەش تائێسـتا
دوو خولـی خوێندنـی بـاڵای رەخسـێنراوە، بـۆ خوازیارانـی بەدەسـتهێنانی بڕوانامـەی ماسـتەر و دکتـۆرا.
ئـەو دوو خولـە لـە سـاڵانی 2016و 2020کراونەتـەوە، بەهـۆی هەلومـەرج و وردەکاریەکانـەوە مـاوەی خوێندنـی هـەردوو
خولەکـە لەنێـوان سـاڵانی 2022-2019بـووە.
لە خوارەوە بە وردی تیشک خراوەتە سەر ئامارەکان.
خولــی یەکــەم ســاڵی 2016تاقیکردنــەوەی وەرگرتــن کــراوە و 15خوێنــدکار وەرگیــراون، بــەڵام بەهــۆی ئامادەنەبوونــی
پێداویســتیەکانیانەوە ئــەو خولــەی خوێندنــی بــاڵا لــە ســاڵی 2019دەســتی پێکــردووە.
هەروەهـا بـۆ جـاری یەکـەم لـە مێـژووی زانکـۆدا لـە سـاڵی 2019دا زانکـۆی هەڵەبجـە ڕایگەیانـد، کـە خوێندنـی بـاڵا لـە
چەندیــن بەشــی جیــاوازدا دەکاتــەوە. دواتــر زانکــۆی هەڵەبجــە خولــی دووەم لــە ســاڵی 2020تاقیکردنــەوەی وەرگرتــن
ئەنجامــدراوە و 28خوێنــدکاری خوێندنــی بــاڵا هەبــوون، کــە لــە خــوارەوە داتــا و وردەکاریەکانیــان خراونەتــە ڕوو

high1 بەپێـی ئـەو خشـتەو چارتـەش بێـت، لەمـاوەی چـوار سـاڵی رابـردووداو بـە هەوڵـی سـەرۆكایەتی زانكـۆی هەڵەبجـە هەلـی
خوێنـدن، لـە ئاسـتی ماسـتەرو دكتـۆرا بـۆ 42خوێنـدكار رەخسـێنراوەو لـەو ژمارەیـەش 38خوێنـدكار لـە ئاسـتی ماسـتەر
بـوونو چـوار خوێدكاریـش لـە ئاسـتی دكتـۆرا بـوون.
پسـۆرییەكانیش بـە شـێوەیەك بـووە پـەروەردەی وەرزش 11خوێنـدكاری ماسـتەرو 4خوێنـدكاری دكتـۆرای هەبـووە، هەروەها
مێـژوو 11خوێنـدكاری ماسـتەری هەبـووە، بنەماكانـی ئایـن 6خوێنـدكاری ماسـتەری هەبـووە، بەشـی كوردیـش لـە كۆلیـژی
پـەروەردەی شـارەزوور 10خوێنـدكاری هەبووە

داتای گشتی خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی هەڵەبجە لە ناوەوە و دەرەوە

خوێندنـی بـاڵا، یەكێـك بـووە لـەو پرۆسـانەی لەلایـەن سـەرۆكی زانكـۆوە لەمـاوەی كاركردنـی لـە دوای دەسـتبەكاربوونی
لـە سـاڵی 2019زۆرتریـن گرنگـی پێـدراوە، ئـەوەش لـە پێنـاوی رەخسـاندنی هەلـی خوێنـدن لـە هـەردوو ئاسـتی ساسـتەرو
دكتـۆرا، بـۆ چەندیـن كـەس لـە سـەر ئاسـتی كۆلیـژو بەشـەكانو تەنانـەت بەرێوەبەرایەتییـەكان، لـەو چوارچێوەیـەش دەیـان
كــەس لەمــاوەی ئــەو ســاڵانەی پرۆفبســۆر دكتــۆر مەهابــاد كامیــل عەبدوڵــڵا ســەرۆكی زانكــۆ بــووە، لەناوخــۆو دەرەوەی
هەرێمـی كوردسـتان هەلـی خوێندنیـان بـۆ رەخسـاوە.
جگــە لــە رەخســاندنی هەلــی خوێنــدن لــە هــەردوو ئاســتی ماســتەرو دكتــۆرا بــۆ دەیــان كــەس، ئــەم پرۆســەیە بووەتــە
هـۆی فراوانبوونـی سـتافی ئەكادیمـی زانكـۆی هەڵەبجـە بەشـێوەیەكی زۆربـاش، كـە ئـەوەش كاریگـەری لەسـەر رانكینـی
نیشـتمانی زانكـۆ لـە مـاوەی چـوار سـاڵی رابـردوو هەبـووەو لـە سـاڵانی داهاتـووش كاریگەرییەكـەی زیاتـر دەبێـت، كـە
ئامانجــی یەكەمــی ســەرۆكایەتی زانكۆیــە لــە ئێســتاو داهاتــوودا.
ئاماری‌ خوێندنی‌باڵا‌«ماستەرو‌دكتۆرا»‌ لەنێوان‌ ساڵانی‌‌2019 بۆ‌‌2022
بـۆ زانینـی داتـای خوێنـدکار و وردەکاریەکانیـان لـە مـاوەی سـاڵانی ،2022-2019كـە بـۆ خوێندنـی بـاڵا «ماسـتەرو دكتـۆرا»
لــە ناوخــۆی هەرێمــی كوردســتانو دەرەوەی هەرێمــی كوردســتان خوێندویانــەو بەشــێكیان بڕوانامەیــان بەدەســتهێناوەو
بەشـێكی تریشـیان هێشـتا لـە پرۆسـەی خوێندنـدا لـە بەشـە تایبەتمەندییەكانـی خۆیـان، بـە چەنـد خشـتە و چارتێـک ژمـارە
و چەندێتــی و جۆرێتــی خوێندکارانــی خوێندنــی بــاڵای زانكــۆی هەڵەبجــە دەخەینــە روو لــە مــاوەی نێــوان ،2022-2019
كــە خــودی ســەرۆكی زانكــۆو ئەنجوومەنــی زانكــۆ رۆڵێكــی گەورەیــان هەبــووە لــە دابینكردنــی كورســی خوێندنــی بــاڵا
لــە پســپۆرییە جۆراوجــۆرەكان لەناوخــۆی هەرێمــی كوردســتان، بەپێــی خواســتو داواكاری فێرخــوازانو بەشــەكانیان لــە
كۆلیژەكانــی زانكــۆی هەڵەبجــه

خوێندنی ماستەر:

high2

high3

بەپێـی ئـەو خشـتەو چارتـە بێـت، كۆلیـژی زانسـت، كـە تایبەتمەندییەكانـی لـە بەشـەكانی (فیزیـاو – کیمیـاو – ماتماتیـک –
کشـتوکاڵ – کومپیوتـە ر ) پێكدێـت، 13خوێنـدكاری ماسـتەریان لـە نـاوەوەو دەرەوەی هەرێـم لەمـاوەی ئـەو سـێ سـاڵەدا
زۆرتریـن خوێندكاریـان لەنـاوەوەو دەرەوەی هەرێـم خوێندویانـەو دوای ئەویـش کۆلیـژی زانسـتە مرۆڤایەتییـەکان، كـە لـە
بەشــەكانی (بنەماکانــی ئایــن – مێــژوو- جوگرافیــا- راگەیانــدن) پێكهاتــوون، 12خوێندكاریــان لــە دەرەوەو نــاوەی هەرێــم
خوێندویانـەو پاشـان، کۆلێـژی پـەروەردەی جەسـتەیی و زانسـتە وەرزشـییەکان، بـە 11خوێنـدكار دێـت.
هـەر بەپێـی خشـتەكە، کۆلیـژی یاسـا و کارگێـری، كـە لـە بەشـەكانی (یاسـا- کارگێـری – ئامـار- ژمێریـاری – پەیوەندییـەکان)
پێكدێـت، 9خوێندكاریـان لـە ئاسـتی ماسـتەر لەنـاوەوەو دەرەوەی هەرێـم لـە خوێندنـدا بـوونو پاشـان كۆلیـژی پـەروەردەی
بنەرەتـی دێـت، كـە لـە بەشـەكان ( زمانـی ئینگلیزی –زمانی فارسـی- زمانـی عەرەبـی – کۆمەڵناسـی) پێكدێـن، 6خوێندكاریان
لـە دەرەوەو نـاوەی هەرێـم خوێندویانـەو کۆلیـژی پـەروەردەی شـارەزوریش، كـە لـە (باخچـەی منـداڵان – زمانـی کـوردی)
پێكدێــن، 5خوێندكاریــان لــە خوێندابــوون، كۆتــا بەشــیش ئــە ندازیــاری، كــە لــە پشــپۆرییەكانی (کارەبــا – میکانیــک-
شارسـتانی،) 4خوێندكاریـان لـە نـاوەوەو دەرەوەی هەرێـم لـە خوێنـدا بـوون، كـە كـۆی گشتیشـیان دەكاتـە 56خوێنـدكار

خوێندنی دکتۆرا :

high4

high5

بەپێــی خشــتەكە بێــت، لــە خوێندنــی دكتــۆرا، کۆلیــژی زانســتە مرۆڤایەتییــەکان لــە پســپۆرییەكانی (بنەماکانــی ئایــن –
مێژوو-جوگرافیـا- راگەیانـدن ) ، لـە پلـەی یەكەمدایـەو 10خوێنـدكاری لـە نـاوەوەو دەرەوەی هەرێمـی كوردسـتانە، بـەدوای
ئـەو کۆلیـژی پـەروە ردەی جەسـتەیی و زانسـتە وەرزشـییەکان دێـت بـە 7خوێنـدكارو پاشـان كۆلیـژی یاسـاو كارگێـری بـە
پسـپۆرییەكانی (یاسـا- کارگێـری – ئامـار- ژمێریـاری- پەیوەندییـەکان) بـە 6خوێنـدكار لـە پلـەی سـێیەمدایە.
هـەر بەپێـی خشـتەکە، بەشـی ئەندازیـاری بـە پسـپۆرییەكانی (كارەبا–میكانیك-شارسـتانی) و پـەروەردەی بنەرەتـی بـە بـە
پسـپۆرییەكانی ( زمانـی ئینگلیـزی –زمانـی فارسـی- زمانـی عـەرە بـی– کۆمەڵناسـی)و كۆلیـژی پـەروەردەی شـارەزوور بـە
پسـپۆرییەكانی (باخچـەی منـداڵان – زمانـی کـوردی) لـە پلەكانـی سـێیەم تـا شەشـەمن بـۆ هـەر كۆلیژێكیـان 5خوێنـدكارو
كۆتـا كۆلیژیـش كۆلیـژی زانسـتە بـە پسـپۆرییەكانی (فیزیا–کیمیـا– ماتماتیـک – کشـتوکاڵ–كۆمپیوتهر) چـوار خوێندكاریـان
لــە خوێندنــی دكتــۆرانو كــۆی گشــتی خوێندكارانــی دكتــۆراش لــە نــاوەوەو دەرەوەی هەرێمــی كوردســتان 42خوێنــدكارە
لەمـاوەی ئـەو سـێ سـاڵە

high6

high7

high8

high9

high10

high11

high12

high13

high14

high15

high16

high17

 

ببە بە هەڵسەنگێنەر(Reviewer)ی گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە
گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بە فەرمی دەیەوێت بانگهێشتتان بکات بۆ کارکردن وەک هەڵسەنگێنەر. گۆڤارەکە ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوە لە بوارە جیاوازەکاندا وەردەگرێت. لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هەڵسەنگاندنی توێژینەوە زانستیەکان و بەرەو پێشچوونی زیاتر، گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە بانگەواز لە توێژەران دەکات کە خۆتۆمار بکەن بۆ بوونە هەلسەنگێنەری گۆڤارەکە. دوای پرکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ لە کاتی بوونی توێژینەوە لە هەمان پسپۆری هەلسەنگێنەر دەنێردرێت بۆ هەلسەنگێنەر، وە لە دوای هەر هەلسەنگاندنێک بروانامە و سوپاس ئاراستەی هەلسەنگێنەر دەکرێت.

بۆ تۆمارکردن وەک هەڵسەنگێنەر، بە وردی فۆرمی لای خوارەوە پر بکەنەوە:
https://forms.gle/8bszkanWjynPj7Tb9

زانکـۆی هەڵەبجـە لـە مـاوەی نێـوان ٢٠٢٢-٢٠١٩ گەشـەپێدانی بەرچـاوی بەخـۆوە بینیـوە سـەبارەت بـە پرۆسـەی خوێنـدن
و ئاسـتەکانی پرۆسـەکە. لـەو ماوەیـەدا ژمـارەی خوێندکارانـی زانکـۆ گەشـەی بەرچـاوی بەخـۆوە بینیـوە، جگـە لـەوە لـەو
ماوەیـەدا سـێ خولـی دەرچووانـی هەڵگـری بروانامـەی بەکالۆریۆسـی هەبـووە. دوو خولـی خوێندنـی بااڵ)ماسـتەر+دکتۆرا(
ی هەبــووە، کــە بەشــداربووانی خولــی یەکــەم لــە ســاڵی ٢٠١٩ و بەشــداربووانی خولــی دووەم لــە ســاڵی ٢٠٢٠ دەســتیان
بــە خوێنــدن کــردووە، هەروەهــا لــەو ماوەیــەدا زانکــۆ دەرفەتــی خوێندنــی بــااڵی بــۆ ســتافی ئەکادیمــی و فەرمانبــەران
ڕەخسـاندووە لـە ناوخـۆ و دەرەوەی واڵت بـۆ هـەردوو ئاسـتی ناوخـۆ و دەرەوەی واڵت. یەکێکیـر لـە دەسـتکەوتە گرنگەکانی
زانکـۆ لـەو ماوەیـەدا بریتیـە لـە چاالککردنـەوەی سـەنتەری زمـان و پێداگۆجیـە و کردنـەوەی ١١خولـی زمانـی ئینگلیـزی بـۆ
خوازیارانـی خوێندنـی بـااڵ و نازنـاوی زانسـتی. هـاوکات بـۆ یەکەمجـار لـە سـاڵی ٢٠٢١ خـول پێداگۆجـی بـۆ خوازیارانـی
نازنـاوی زانسـتی کـراوە.
بــە کردنــەوەی خولــی پێداگۆجــی زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ئێســتادا هەمــوو ئاســتەکانی خوێندنــی بەکالۆریــۆس، ماســتەر و
دکتـۆرای لـە زانكۆكـە هەیـە، هەروەهـا بـە كردنـەوەی خولەکانـی زمـان و پێداگۆجـی زانکـۆی هەڵەبجـە دەتوانێـت كەسـێكی
ئەكادیمــی بــە هەمــوو پێداویســتییەكانی خوێندنــی پێبگەیەنێــت، كــە دوای خوێدنــی ســەرجەم ئاســتەکانی)بەکالۆریۆس،
ماســتەر و دکتــۆرا( و تەواوكردنــی پێداویســتییەكان بــۆ بەدەســتهێنانی بڕوانامــەی ماســتەرو دكتــۆرا، دەتوانێــت هــەر لــە
زانكـۆی هەڵەبجـە خولـی ئینگلیـزی و خولـی پیداگۆجـی بخوێنـتو هـەر لـە زانکـۆی هەڵەبجـەش نازناوی زانسـتی بەدەسـت
بهێنێـت، كـە ئەمـە هەنگاوێكـی گەورەیـەو لـەدوای سـاڵی 2019وە دەسـتپێكراوەو ئێسـتا تاڕادەیـەك بـە پایـان گەیشـتووەو
خـول دوای خولیـش بەرهەمەكـەی زیاتـر دەردەكەوێـت.
لە خوارەوە سەرجەم ئامارەکانی پڕۆسەی خوێندن بە داتا ڕوونکراوەتەوە.

داتای گشتی ژمارەی خوێندکاران لەنێوان ٢٠١٩٢٠٢٢

زانکــۆی هەڵەبجــە لــە نێــوان ســااڵنی ٢٠٢٢-٢٠١٩ ئۆفــەری خوێندنــی بەکالۆریــۆس، ماســتەر و دکتــۆرای هەبــووە و لــەو
ماوەیــەدا ســێ خولــی دەرچووانــی بەکالۆریۆســی هەبــووە، کــە ســەرجەمی ١٦٩٠ خوێنــدکار بڕوانــەی بەکالۆریۆســیان لــە
پێبەخــراوە.
هەروەهـا دوو خولـی خوێندنـی بـااڵ هەبـووە لـە زانکـۆ، کـە سـەرجەمی ٤٣ خوێنـدکاری خوێندنـی بـااڵ لەزانکـۆی هەڵەبجـە
هەبـووە، لێـرەدا وردەکاریـەکان بـە داتـا دەخەینـەڕوو، بەپێـی داتاكانيـش، كـه لـه خـوارهوه خراوهتـه ڕوو، سـاڵ بـه سـاڵ لـە
مـاوەی ئـەو 4 سـاڵەی رابـردوو، هەمیشـه ئاسـتى گەشـەكردن لـه زانكـۆ لـەڕووى زيادبـووىن ژمـارەی خوێنـدکار تۆماركـراوه

Undergraduate یەکەم/ داتای خوێندکارانی بەکالۆریۆس 

zhmaraw_ragaz

بەپێـی خشـتەكە بێـت، زانكـۆی هەڵەبجـە بـۆ سـاڵی خوێندنـی ،٢٠٢٠-٢٠١٩ بـە كـۆی گشـتی 2556 خوێنـدكاری هەبـووە،
كـە 923 خوێنـدكاری رەگـەزی نێـر بـوون، هەروەهـا 1633 خوێنـدكاری رەگـەزی مـێ بـوون، بـۆ سـاڵی خوێندنـی ٢٠٢١-٢٠٢٠
زانكۆی هەڵەبجە خاوەنی 3205 خوێنــدكار بــووە، كــە 1155 خوێنــدكاری رەگــەزی نێــر بــوون، 2050 خوێندكاریــش
رەگـەزی مـێ بـوون.
هــاوكات بــۆ ســاڵی خوێندنــی ،٢٠٢٢-٢٠٢١ زانكــۆی هەڵەبجــە خاوەنــی 3318 خوێنــدكار بــووە، كــە 1131 خوێنــدكاری
رەگـەزی نێـر بـوون2187، خوێندكاریشـی رەگـەزی مـێ بـوون، بـەم پێیـەش سـاڵ بـە سـاڵی ژمـارەی خوێنـدكار لـە زانكـۆی
هەڵەبجـە زیـادی كـردووەو زیادبوونەكـەش هـەر جارێـك دوو بەرانبـەری جـاری پێـش خـۆی بـووە. بـە شـێوەیەکی گشـتی
ژمـارەی ڕێژەیـی خوێنـدکار لـە زانکـۆی هەڵەبجـە لـە نێـوان سـااڵنی خوێندنـی ٢٠٢٢-٢٠١٩ بـۆ سـاڵی خوێندنـی ٢٠٢٢-٢٠٢١
بـە ڕێـژەی %٢٩،٨ زیادیکـردووە.

sal_ragaz

لـە زانكـۆی هەڵەبجـە جگـە لـە خوێندنـی بەیانیـان، هەلـی خوێندیـش لـە ئێـواران بـۆ خوێنـدكاران رەخسـێرناوە، كـە زیاتـر
كەســانی بڕوانامــەدارو كەســانی بــە تەمــەن ســوودمەندبوون لــەم جــۆرە لــە خوێنــدن، بەپێــی داتاكانیــش ســاڵ بــە ســاڵ
ژمـارەی خوێنـدكار لـە زانكـۆی هەڵەبجـە لـە خوێندننـی ئێوارانیـش زیـادی كـردووە.
خشـتەی خـوارەوە ژمـارەی خوێندکارانـی خوێندنـی ئێـواران روون دەکاتـەوە، کـە لـە نێـوان سـااڵنی ٢٠٢٢-٢٠١٩ وە، بەوجۆرە
ڕێـژەی خوێنـدکاری خوێندنـی ئێـواران لـە زانکـۆی هەڵەبجـە لـە نێـوان سـاڵی خوێندنـی ٢٠٢٠-٢٠١٩ بـۆ سـاڵی خوێندنـی
٢٠٢٢-٢٠٢١ بـە ڕێـژەی %١١١،٨  گەشـەی کـردووە، واتـە زیاتـر لـە دووهێنـدە، هەروەهـا لـە سـاڵی خوێندنـی )٢٠٢٢-٢٠١٩(
ڕێـژەی خوێنـدکاری ڕەگـەزی مـێ %٣٠ ڕێـژەی گشـتی بـووە، بـەاڵم لـە سـاڵی خوێندنـی٢٠٢٢-٢٠٢١ بەرزبووەتـەوە بـۆ
ڕێـژەی %٥٣،٣ ی ڕێـژەی گشـتی، ژمـارەی خوێنـدکار لـە ڕەگـەزی مـێ بـە ڕێـژەی %٢٧٠گەشـەی کـردووە، ئەمـەش بەهـۆی
کردنـەوەی بەشـی نـوێ و دابینکردنـی كەشـێكی لەبـار بـۆ خوێنـدكاران لـە زانکـۆدا.

ewaran_xwendkar

xshtay_ewaran

 

داتای ژمارەی خوێندکارانی دەرچوو لە زانکۆی هەڵەبجە

زانکــۆی هەڵەبجــە لــە ســاڵی ٢٠١٥ دا خولــی یەکەمــی دەرچووانــی هەبــووە، هەروەهــا خولــی شەشــەمی دەرچــووان لــە
سـاڵی ٢٠٢٠ و خولـی حەوتـەم لــە سـاڵی ٢٠٢١ بـووە، خولـی هەشــتەمی دەرچووانــی بـۆ سـاڵی ٢٠٢٢ هەیــە.
لـە مـاوەی چـوار سـاڵی رابـردوودا زانکـۆ بروانامـەی بەکالۆریۆسـی بەخشـیوە بـە ژمارەیەکـی زۆر خوێنـدکار لـە کۆلێـژ و
بەشــە جیاوازەکانــدا، ئــەوەش دوای تەواوكردنــی خوێندنیــان.

darchwan_2019_2022

darchwan2_2019_2022

بەپێـی ئـەو خشـتەو چارتانـەش بێـت، سـاڵ بـە سـاڵ ژمـارەی دەرچـوونو بەخشـینی بڕوانامـەی بەکالۆریـۆس زیادیكـردووە،
بـە شـێوەیەك بـۆ سـاڵی خوێندنـی ٢٠١٩-٢٠١٨ تیایـدا 413 خوێنـدكار بڕوانامەیـان وەرگرتـووە، كـە 179 رەگـەزی نێـر بـوونو
234 رەگـەزی مـێ بـوون، بـۆ سـاڵی خوێندنـی ٢٠٢٠-٢٠١٩ تيايـدا 434 خوێنـدكار بڕوانامەیـان وەرگرتـووە، كـە 185 رەگـەزی
نێـر بـوونو 249 رەگـەزی مـێ بـوون.
هەروەهــا بــۆ ســاڵی خوێندنــی ،-٢٠٢٠ ،٢٠٢١ 582 خوێنــدكار بڕوانامەیــان وەرگرتــووە، كــە 234 خوێنــدكار لــە رەگــەزی
نێــر بــوونو 348 خوێندكاریــش لــە رەگــەزی مــێ بــوون، بــۆ ســاڵی خوێندنــی،-٢٠٢١ ٢٠٢٢ ، 674 خوێنــدكار بڕوانامــەی
بەكاریۆســیان وەرگرتــووە، كــە 224 خوێنــدكار رەگــەزی نێــر بــوونو 450 خوێندكاریــش رەگــەزی مــێ بــوون.
ژمـارەی دەرچووانـی زانکـۆ )هەڵگرانـی بڕوانامـەی بەکالۆریـۆس( لـە نێـوان سـاڵی خوێندنـی ٢٠١٩-٢٠١٨ بـۆ سـاڵی خوێندنـی
٢٠٢٢-٢٠٢١ بـە ڕێـژەی %٦١ گەشـەی کردووە.

تێبینی /
ئەم نووسینە بەشێكە لە كتێبی “زانكۆی هەڵەبجە.. هەگبەیەك لە كارو چالاكییەكان 2019 بۆ 2022″، كە لە ساڵی 2022 چاپ و بڵاوكراوەتەوەو رۆژانە بەش بەش لە سایت و پەیجی زانكۆی هەڵەبجە بابەتەكانی بڵاودەكرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١١-٩-٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) سەرپەرشتی کۆبونەوەی لیژنەکانی ئامادەکاری و لیژنەی ئایتی و ڕاگەیاندنی (کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی، کوردو کوردستان لەسەرچاوەو بەڵگەنامە بیانیەکان)دا کرد.
کۆبونەوەی لیژنەی ئامادەکارو لیژنەی ئایتی و ڕاگەیاندنی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی (کوردو کوردستان لەسەرچاوەوبەڵگەنامە بینایەکان)دا بەمەبەستی ئامادەکردنی پلان و ئامادەسازی بۆ کۆنفراسەکەبوو کە تێیدا ئیشوکارەکان بەپێی پێویستی کۆنفرانسەکە لیژنەی تایبەنمەندی بۆ دانراون، ئەم کۆنفرانسە زانکۆی هەڵەبجە بەهاوبەشی وهەماهەنگی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری (جمال نەبەز) لە ڕۆژانی ۲٦-٢٧ ی مانگی ١٠ ئەمساڵ لەزانکۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.

chevron-down