ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویستمان دەکەین، کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١/٢، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەرگای بەشەناوخۆییەکان دەکرێتەوە و ئێوەی ئازیزیش دەتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆتان لە ناو بیناکانی بەشەناوخۆییەکانمان.

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە هەڵدەستێت بە بە بەکرێدانی کافتریای کۆلێجى( پەروەردەى بنەڕەت و زانستەمرۆڤایىتیەکان)
لە ڕێگەی زیادکردنی ئاشكراوه‌ كه‌ ڕووبه‌ره‌كه‌ى بريتيه‌ له‌ (837 م2) وه‌ ده‌كه‌وێته‌ كه‌مپى سه‌ره‌كى زانكۆ له‌ بنارى گوندى عه‌بابه‌يلى ، لیستی زیادکردنەکە لە ڕۆژی دوای بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بۆ ماوەی ( 15 ) ڕۆژ کراوە دەبێت ,بۆ ئەم مەبەستە دووبارە ئاگاداری ئەو کۆمپانیاو کەسانە دەکەین کە ئارەزوی بەشداریکردنیان هەیە لە ڕۆژی یەکەمی دوای تەواوبونی (15) ڕۆژەكه‌ کاتژمێر (١١) ی پێش نیوەڕۆ ئامەدەبن لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بە مەبەستی بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا.

مەرجەکان.
١/ بەشدار بوو لە ڕۆژى زیادکردنەکەدا بارمەتەیەکى سەرەتایى لێوەردەگیرێت بە بڕێک کە لانى کەمەکەى بریتیە (٢٠%) نرخی خەمڵێنراوی كرێى ساڵانه‌ى كافترياكه‌.
٢/ کرێی خزمەتگوزاری بە ڕێژەی (٢% )لە سەدا دووى کرێى ساڵانەی كافترياكه‌ لەو بەشداربووە وەردەگیرێت کە زیادکردنەکەی بۆدەردەچێت ٠
٣/ بەشداربوو ئەگەر کۆمپانیابوو دەبێت دۆکۆمێنتەکانى پەیوەست بە کۆمپانیاکەی وەک بڕوانامەى دامەزراندن و ناسنامەى تایبەت بە کۆمیانیا و ئەستۆپاکى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکان بە بەروارى تازە و بریکارنامەى تایبەت بەو کەسەى بەشدارى دەکات و سەرجەم بەڵگە پێویستیەکانى دیکەى پێبێت کە لیژنەى تایبەت بە زیادکردنەکە داواى دەکەن .

تێبينى/
١/ ئەم ئاگاداریە لە بەروارى (11/12/2023) لە ڕۆژنامەى فەرمى بڵاوکراوەتەوە بەهۆى پشوەکانى سەرى ساڵەوە زیادکردنەکە دەکەوێتە یەکەم ڕۆژى دەوامى فەرمى دواى پشووەکان واتە ڕۆژى سێشەمە بەروارى (2/1/2024)
٢/ بۆ وەرگرتنی مەرج و ڕێنمايیەکان سەردانی (زانکۆی هەڵەبجە/ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى كاروبارى ياسايى/ هۆبەی ته‌نده‌رين و گرێبه‌ست ) بکەن.

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، ئاگاداری خوێندکارە ( یەکەم و دووەم و سێهەم)ەکانی دەرچووی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بەیانیان و ئێواران لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە دەکات، کە سبەینێ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١٢/١٤ لە ئاهەنگی خولی هەشتەم و نۆیەمی (پەرەپێدان و پێکەوەبوون) خەڵات دەکرێن.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیک لەم بەستەرە بکەن:-

یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و ٢٠٢٢-٢٠٢٣

داواکارین لە سەرجەم دەرچووانی زانکۆی هەڵەبجە بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠٢١-٢٠٢٢)و (٢٠٢٢-٢٠٢٣) بەیانیان و ئێواران بە ڕۆب وکڵاوی کۆلێجەکانیانەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/١٤، کاتژمێر١٫٣٠ی پاش نیوەرۆ ئامادەبن لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی دەرچوونیان.
بە هیوای سەرکەوتنتان..

لیژنەی ئامادەکاری ئاهەنگ

زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداری خوێندکارانی خۆشەویستی دەکات، ئاهەنگی دەرچوونی خولی هەشتەم و نۆهەم بۆ خوێندکارانی دەرچووی ساڵی (٢٠٢١-٢٠٢٢) و(٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە دەوامی بەیانیان و ئێواران سازدەدات، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/١٢/١٤، کاتژمێر (٢:٣٠)پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی داخراوی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشیەکان.

ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ وە ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە کۆلێجەکانی زانکۆی هەڵەبجە دەکەین کە لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە ١١-١٢/١٢ سەردانی گەنجینەی کۆلێجەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی رۆب و کڵاوی ئاهەنگی دەرچوون، بەپێی ئەو مەرج و ڕێکارانەی گەنجینەی کۆلێجەکان داواتان لێدەکەن.
زانکۆی هەڵەبجە
٢٠٢٣/١٢/٩

ئاگاداری بۆ ئەو خوێندکارانەی کە گۆڕینی شوێنیان کردووە لە زانکۆی هەڵەبجەوە یان بە پێچەوانەوە بە گۆڕینی شوێن هاتوون بۆ زانکۆی هەڵەبجە ئاگاداریان دەکەین کە فەرمانی وەزارییەکەیان گەڕاوەتەوە ئەتوانن لە سبەینێ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٣١ سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئیشوکارەکانیان وە ئەو خوێندکارانەش کە بە  پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ  بەشیان بۆ دیاریکراوە ئەتوانن لەڕێگەی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بەدوای ناوەکانیان بگەڕێن بە داغڵ کردنی ژمارە ئەزموونیەکانیان و ناوی خۆیان بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی تۆماری کۆلێژەکان بکەن بە مەبەستی خۆتۆمارکردن

تێبینی/ ئەو خوێندکارانەی کە فۆرمی ڕاستەوخۆیان پێشکەش کردووە لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە فۆرمە ڕاستەوخۆکانی زانکۆی هەڵەبجە لە ئێستادا نەگەڕاوەتەوە لەبەرئەوەی کە لە وەزارەت ئیشی لەسەر دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا و پاش گەڕانەوەیان ئاگادارییان بۆ دەکرێت.

 

گۆرینی شوێن

پڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان

ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکەین کە تا ئێستا نەهاتونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، ڕۆژی یەکشەم ٢٩ی١٠ بگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن لەپێناو پاراستنی ساڵی خوێندنتان.
سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆی هەڵەبجە بەشی ئینگلیزی ئێواران پێویستی بە مامۆستای وانەبێژی زمانی ئینگلیزی لە بواری زمانناسی (linguistics) و ئەدەب (literature)هەیە. مەرجەکانی وەرگرتن بریتین لە

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە وەتسئاپئ ئەم ژمارەیەوە:

07501157532

یان ئیمەیڵ بنرێن بۆ ئەم ناونیشانە ئەلیکترۆنیە

[email protected]

مەڵبەندی رۆشنبیری ھەورامان بە ھاوبەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ھەڵەبجەو بەھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری ھەڵەبجە، سیمپۆزیۆمی(شێخ علی حسامەدین نەقشبەندی) ڕابەرێکی تەواو تەواوکار، ئەنجام دەدات.
سیمپۆزیۆم ڕۆژی ١٩ی١٠ی٢٠٢٣ لەهۆڵی مستەفا زەڵمی ئەنجام دەدرێت و چەندین پانێڵی تایبەت بە ژیان و بەسەرهاتی شێخ علی حسامەدین و ئەزموونی و ڕۆڵی خانەقاکانیلەڕێبازی نەقشبەندیدا ئەنجام دەدرێت، لەم سیمپۆزیۆمەدا مامۆستایانی زانکۆو کەسانی شارەزا زانیاری دەخەنەڕوو.

shex_hisamadin_page-0001

shex_hisamadin_page-0002

chevron-down