ئاگاداری بۆ بەشداربوانی خولەکانی زمان

زانکۆی هەڵەبجە
31-03-2024

ئاگاداری بۆ بەشداربوانی خولەکانی زمان
١- خولەکانی ناو پۆل:
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢ کاژێر (٣) سێ ی پاش نیوەڕۆ ئامادەبن لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ لە بەشی یاسا نهۆمی دووەم هۆڵی ژمارە (١) ، بەشداربوو پێویستە یەکێک لە ئامێرەکانی (لاپتۆپ، تابلێت، مۆبایل) ی پێبێت و ئەپی وانەکەی داونلۆد کردبێت، بەپێچەوانەوە هەر بەشداربویەک ئامادە نەبێت ئەوا بێ بەشدەبێت لە ڕێنماییەکانی چۆنێتی وانە خوێندن و بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت.
٢- خولی ئۆنلاین:
خولەکان لە خشتەکاندا ئاماژەیان پێ دراوە بەپێی ئاستەکان، تکایە سەردانی ئیمەیڵەکانتان بکەن و ئەپەکە داونلۆد بکەن کە هەمووی بەردەستە و لە فایلی پی دی ئێف دا ئەمانەی تێدایە ڕۆژو کاتی خولەکە لەگەڵ
Zoom Meeting Link
Zoom Meeting ID
Zoom Password

تێبینی/
بۆ هەردوو شێوازی (ناو کلاس و ئۆنلاین) ئەوا جۆری خوێندنی ئەکادیمی (Academic English Registration) هەڵبژێرن.

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە.

chevron-down