سەنتەری زمان و پێداگۆجی خولی پێنجەمی پێداگۆجی ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی دكتۆرا و ماستەر ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین دەتوانن لە رۆژانی (٣/٣/٢٠٢٤) تا ڕێكەوتی (١٣/٣/٢٠٢٤) ناو تۆماربکەن به شێوهی ئۆنلاین.
(ژمارەی بەشداربووان سنوردارە)
بۆ بەشداریکردن ئەم فۆرمەی لای خوارەوە پڕ بکەنەوە
https://forms.gle/7sG8LEs5WXDnfjF59
پێداویستیەکانی خۆتۆمارکردن:
-یڕوانامەی دكتۆرا یاخود ماستەر، ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات خوێندوویانە مەرجە بڕیاری یەكسانكردنی بڕوانامە یاخود پشتگیری یەكسانكردنی بڕوانامەیان هەبێت (هێنانی پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە لە ئێستادا بڕوانامەكانیان لە پڕۆسەی یەكسانكردندایە).
-بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی
مەرجە پێشكەشكار نمرەی (٥)ی لە تاقیكردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی ئایەڵس
Academic) (IELTS ) یاخود هاوتاكانی لە (TOEFL,IBT, TOEFL-PBT, PTE)
یاخود بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆ حکومیەکان کە لە سەرەتای ساڵی 2019 بە شێوازی نوێ کراوەتەوە و تاکو ئێستا بەردەوامە بەدەستهێنابێت بەپێی ئەو ئاستەی كە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەسەندی كردووە بەرامبەر (٥) ی ئایەڵسی ئەکادیمی. مەرجە بڕوانامەکە لە کاتی پێشکەشکردن بۆ خولەکە سێ ساڵی بەسەردا تێپەڕنەبووبێت.
-ئەو بەشداربوانەی كە لەسەر میلاكی وەزارەتی خوێندنی باڵا یاخود وەزارەتەکانی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن پشتگیری شوێنی کاریان هاوپێچ بکەن. بۆ ئەوکەسانەی کە فەرمانبەر نین خانەکە بە بەتاڵی بەجێبهێڵن
-كۆپیەكی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرت.
ــ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە [email protected] یاخود
پەیوەندی بە پهیجی سهرهكی سهنتهری زمان و پێداگۆجی زانكۆی ههلهبجه له فهیسبوك
تێبینی:
خولەکە لەئێستادا لهناو كامپهس دەبێت به پێی فهرمانی وهزاری ( ژ. ١٣٣٩١ ) له ١٦\٩\٢٠٢١ .
بۆ زانیاری زیاتر ،سەردانی سەنتەری زمان و پێداگۆجی بکەن لە نهۆمی سێیهمی بینای كۆلێژی پهروهردهی بنهرهت و زانسته مرۆڤایهتییهكان ی زانكۆی ههڵهبجه.
بهڕێوهبهرایهتی سهنتهری زمان و پێداگۆجی زانكۆی هەڵەبجە
٣/٣/٢٠٢٤